بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی وەک ھێزێکی بەرپرسیار لە ئاست وڵات و میللەتە سەربەرزەکەمان بەردەوام دەبێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوسەرۆكی یەكێتی ڕایگەیاند:" یەکێتی وەک ھێزێکی بەرپرسیار لە ئاست وڵات و میللەتە سەربەرزەکەمان بەردەوام دەبێت لە پاراستنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر".
ئەمڕۆ پێنجشهممه 23ی ئهیلوولی 2021 هاوسەرۆكی یەكێتی لە ساڵیادی خێڵی حەمەدا ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند:" ھێشتا مەترسییەکانی تیرۆر کۆتایی نەھاتووە و بیری توندڕەوی ڕیشەکێش نەکراوە و دەڵێت: پێویستە ھەموومان بەستراتیژێکی نوێوە ڕوبەڕوی مەترسییەکان ببینەوە.
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی لە بیستەمین ساڵیادی کارەساتی خێڵی حەمەدا ڕایگەیاند، یەکێتی وەک ھێزێکی بەرپرسیار لە ئاست وڵات و میللەتە سەربەرزەکەمان بەردەوام دەبێت لە پاراستنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر.
هاوسەرۆكی یەكێتی دەشڵێت: لە کاتێکدا کە ھێشتا مەترسییەکانی تیرۆر کۆتایی نەھاتووە و بیری توندڕەوی ڕیشەکێش نەکراوە، پێویستە ھەموومان بەستراتیژێکی نوێوە ڕوبەڕوی مەترسییەکان ببینەوە و یەکدەست و یەکدەنگ بین لە پێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ھەرێم و دابینکردنی ژیانێکی خۆشگوزەرانتر.
20 ساڵ پێش ئێستا لە گوندی خێڵی حەمەی شارەزوور 40 پێشمەگەی یەكێتی لەلایەن ڕێكخراوی جند الاسلام و انسار الاسلامەوە شەهیدكران، دواتر یەكێتی ڕایگەیاند، كە پێشمەرگەكان دوای بەدیلگرتن و شەهیدكردنیان تەرمەكانیان لەلایەن تیرۆرستانەوە شێوێنراوە.
