هەپەگە: هێزەکانی گەریلا هێلیکۆپتەرێکی سوپای توركیایان تێكشكاند
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
گەریلا لە هەرێمی زاپ گورزیان لە هێلیکۆپتەرێکی سوپای توركیایان تێكشكاند.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕاگەیەندراوی ڕۆژانەی سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای توركیا و بەرخۆدانی گەریلا بڵاو کردەوە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە:
“١- لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپدا:
ڕۆژی ٢٢ی ئەیلول کاتژمێر ٠٥:٤٠ خولەکی ئێوارە هێزەکانمان لە دژی داگیرکەران لە گردی شەهید سەرخوەبوونی سەربە هەرێمی زاپ، چالاکییەکیان بە چەکی قورسەوە ئەنجامدا، بەهۆی ئەو چالاکییەوە چەند داگیرکەرێک کوژران و برینداربوون، بەڵام ژمارەکە بەتەواویی ڕوون نەبوەتەوە.
ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە کاتژمێر ١١:١٠ خولەکی شەو لە هەرێمی زاپ هێلیکۆپتەرە جەنگییەکان، کە بەنیازبوون هێرش بکەنە سەر هەرێمەکە، کرانە ئامانجی هێزەکانمان و لە ئاکامی ئەو چالاکییەدا هێزەکانمان توانییان گورزێکی گەورە لە هێلیکۆپتەرێکی گەورە بدەن.
٢– گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێی سەربە هەرێمی ئاڤاشین؛
ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەو سوپای داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ.
٣- ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەکی شەو، گۆڕەپانی سیدای سەربە هەرێمی زاپ لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردوومانکرا.
ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٩:٣٠ تا ١١:٠٠ خولەکی شەو، گردی جەهەنەم، بناری گردی ڕووبار، گۆڕەپانی ساجا، سیدا، ئەشکەوتی بریندارەکان، کارکەر و تیپی تی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکان و هێلیکۆپتەرەوە بۆردوومانکرا، هەمان ڕۆژ لە درێژەی شەو هێلیکۆپتەری شەڕ بەسەر ئاسمانی گۆڕەپانی کۆردینە و کینیانشدا سووڕاونەتەوە.
ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە کاتژمێرەکانی شەو تا بەرەبەیانیی ڕۆژی ٢٣ی مانگ هێلیکۆمتەر بەسەر ئاسمانی گۆڕەپانی مەرڤانۆس، تابووری عەرەبان و گردی سلێمانی سەربە هەرێمی ئاڤاشیندا سووڕاوەتەوە، هاوکات گۆڕەپانی دۆڵی باسیا، قەرتال، گردی سلێمان، گردی شەهید فرات، گردی شەهید ڕزگار لەلایەن هێلیکۆپتەرەکانەوە بۆردوومانکران.
سوپای داگیرکەری تورک ماوەیەکە دەستی داوەتە تۆپبارانکردنی هەرێمەکانی دۆلا بزنان، قەرتال، گردی لانەت و دۆڵی باسیا
