هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای شەهیدبووی بەچەکی کیمیاوی راگەیاند

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکراکرد کە لە مەیدانی گردی سۆری ئاڤاشین لە هێرشێکی کیمیاویی سوپای تورکیادا شەهیدبوون.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ناسنامەی سێ گەریلای دیکەی نئاشکراکرد کرد کە ٣ی ئەم مانگە لە ئەنجامی بۆردوومانێکی کیمیاویی لە ئاڤاشین شەهیدبوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە ڕامانگەیاند کە ٣ی ئەم مانگە، سوپای داگیرکەری تورک چونکە نەیتوانیوە بەهۆی بەرخۆدانی هێزەکانمانەوە پێشڕەویی بکات، ڕێبازی دەژەمرۆڤانەی بەکارهێناوە و گازی ژەهراویی دژی گردی سۆر بەکارهێناوە و لەم هێرشەدا، سێ هەڤاڵمان شەهیدبوون.

هەروەها هاتووە: هەڤاڵانمان، بۆتان، زنارین و دەلال، کە لە مەیدانی بەرخۆدانی گردی سۆر، بە بەرخۆدانیان لاپەڕەیەکی نوێ قارەمانییان لە مێژووی ئازادیی گەلەکەمان نووسییەوە، لە ڕێگای سەرکەوتندا وەک سەرچاوەی هەرە گەورەی هێز و مۆراڵی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، بەبیردەهێنرێنەوە و دەبنە هاندەرمان بۆ تێکۆشان.

ناسنامەی ئەو شەهیدانەشئی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

نازناو: بۆتان ئۆزگور

ناو و پاشناو: جەلال ئۆزجان

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: سەعدیە- کەمال

کات و شوێنی شەهید بوون: ٣ی ئەیلولی ٢٠٢١- ئاڤاشین

نازناو: زنارین وڵات

ناو و پاشناو: ڕاما شەمدین

شوێنی لەدایکبوون: حەسەکە

ناوی دایک و باوک: ئەقلیما- سەربەست

کات و شوێنی شەهید بوون: ٣ی ئەیلولی ٢٠٢١- ئاڤاشین

نازنا: دەلال قامشلۆ

ناو و پاشناو: هیڤا مامۆ

شوێنی لەدایکبوون: قامشلۆ

ناوی دایک و باوک: حەمیدە- ئیسماعیل

کات و شوێنی شەهید بوون: ٣ی ئەیلولی ٢٠٢١- ئاڤاشین

لە کۆتاییشدا، هاتووە: هەڤاڵانمان بۆتان، زنارین و دەلال، لەدژی هێرشە نامرۆڤانەکانی سوپای داگیرکەری تورک، بە ئیرادەیەکی بەهێزی ئاپۆیی، بۆ ماوەی چەند مانگ، داستانێکی بەرخۆدانیان بەڕێوەبرد، بەم بەرخۆدانەش بوونە نیشانەی شکۆ بۆ مرۆڤە پێشڕەوەکان و کوردی ئازاد، سەرەخۆشیی لە خانەوادەی بەڕێزی هەڤاڵانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین، بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە ئامانجی “ڕێبەری ئازاد و کوردستانی ئازاد”ـیان پێکبێنین کە خەون و خەیاڵی ئەو شەهیدانە بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار