تۆپبارانی توركیا بەردەوامە و هاوڵاتیەكی هروور بریندار بوو
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
تۆپخانەکانی تورکیا لە سنوری ناحیەی کانی ماسێ سەر بە قەزای ئامێدی، دەوروبەری گوندی هروورێ-یان تۆپباران کرد. هاوڵاتیەكی گوندەکە برینداربووە .
ئەمڕۆ هەینی، 24ئەیلولی 2021 توركیا دەستیكردەوە بە ترپبارانكردنی سنوری پارێزگای دهۆك و نزیك گوندی هروور و بەهۆیەوە هاوڵاتیەكی گوندەكە برینداربووە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
لە 23ی نیسانی ئەمساڵ تورکیا لە دژی پەکەکە دەستی بە ئۆپەراسیۆنێک کرد بۆسەر ناوچەکانی سنووری ناحیەی کانی ماسێ. تاوەکو ئێستا هێزەکانی لە 12 خاڵی ستراتیژی جێگیرکردووە و جگە لە زیانی ماددی و سووتانی نزیکەی 23 هەزار دۆنم زەوی و چۆڵکردنی شەش گوند، بەهۆی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە هاوڵاتیەك شەهید بووە و پێنج هاوڵاتیی دیکەش برینداربوون.
بابهتی پهیوهندیدار
