ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی: دانوستانكاره‌ كورده‌كان پاره‌یان له‌ به‌غدا وه‌رگرت و داهاتیان نه‌دا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند:" هه‌رێم نه‌ نه‌وتی به‌ به‌غدا دا و نه‌ داهات، ئه‌و پاره‌یه‌ش كه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت سه‌رپێچیكردنه‌ له‌ یاسا.

ئەمڕۆ هەینی، 24 ئەیلولی 2021 عه‌بدولهادی سه‌عداوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ مییدا عێراقیەكان رایگه‌یاند:" هه‌رێمی كوردستان داهاتی خۆی له‌ فرۆشتنی نه‌وت و ده‌روازه‌ سنورییه‌كان راده‌ستی حكومه‌تی به‌غدا و كۆمپانیای به‌ بازاڕكردنی نه‌وت ناسراو به‌ "سۆمۆ" نه‌كردوه‌".

ئەو ئەندامەكەی لیستی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی راشیگەیاندووە:" ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی مانگانه‌ بۆ هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كرێت، پێشێلكردنی یاسایه‌".

ئه‌ندامه‌كه‌ لیژنه‌ی دارایی عێراق پێی وایه‌ كه‌ وه‌فدی دانوستانكاری كورد سه‌ركه‌وتوبون له‌وه‌ی پاره‌ له‌ به‌غدا به‌ده‌ست بهێنن بێئه‌وه‌ی هیچ راده‌ستی به‌غدا بكه‌ن.

لیستی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی لەناو پەرلەمانی عێراقدا ژمارەیەكی زۆر پەرلەمانتاری هەیە و دژی رێككەوتنەكەی بەغدا و هەرێمن و ناردنی 200ملیار دینارەكە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم بە نایاسایی ناودەبەن.

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار