ئەمڕۆ توشبون و گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا بۆ نیوە كەمیكردووە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى 

له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو پێنج هه‌زارو 913 پشکنینی نوێ ئه‌نجامدراوه‌ و به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیش 360 تووشبووی نوێ تۆمار كراوون.

بەپێی دواین ڕاگەیاندراوی 24 کاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان 360 تووشبووی نوێ تۆمار كراوه‌، هاوكات هەزارو 2 كه‌س چاکبوونه‌ته‌وه‌و په‌تاكه‌یان تیپه‌ڕاندوه‌.

له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو پێنج هه‌زارو 913 پشکنینی نوێ ئه‌نجامدراوه‌ و به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیش 360 تووشبووی نوێ تۆمار كراوون، هاوكات ڕێژه‌ی چاکبوونه‌وه‌ له‌ په‌تاكه هەزارو 2 كه‌س بووه‌، هه‌ر به‌هۆی كۆڕۆناشه‌وه‌ له‌ 24 كاتژمێری ڕابردوو 11 كه‌س بەهۆی كۆڕۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.

ئاماری گشتی:

پشکنین ٣٠٨٨١٣٧ (١٠٧٣٤٧٣ هەولێر، ٧٦٦٠١٩ سلێمانی، ١٢٢٦٨٩٦ دهۆك، ٢١٧٤٩ هەڵەبجە)

تووشبوون ٣٢٥٤٣٢ (٩٣٨٣٤ هەولێر، ١١١٧٩٣ سلێمانی، ١١٣٦٥٢ دهۆك، ٦١٥٣ هەڵەبجە)

چاکبوون ٢٩١٨٨٢ ( ٨٣٥٢٧ هەولێر، ١٠٠١٧٧ سلێمانی، ١٠٢٨٨٠ دهۆك، ٥٢٩٨ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٢٧٧٥٥ (٨٦٦٦ هەولێر، ٩١٢٦ سلێمانی، ٩٣٠٦ دهۆك، ٦٥٧ هەڵەبجە)

مردن ٥٧٩٥ (١٦٤١ هەولێر، ٢٤٩٠ سلێمانی، ١٤٦٦ دهۆك، ١٩٨ هەڵەبجە)

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار