ئەمریکا ھاوپەیمانێتی لەگەڵ ھەسەدە ڕاگەیاند
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەرپرسانی کۆشکی سپی پشتیوانی ئیدارەی ئەمریکایان بۆ خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا و ھاوپەیمانێتی لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە ڕاگەیاندووە.
ئەمرۆ 25ی ئەیلوول2021، بەیانێکی فەرمی ئەنجومەنی سوریا دیموکرات-ی بڵاوکردۆتەوە، و تێیدا هاتووە، شاندێکی باڵای "ھەسەدە" بە سەرۆکایەتی ئیلھام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی سوریا دیموکرات لەگەل ژمارەیەک نوێنەری باڵای ئیدارەی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کۆبۆنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبونەوەکەدا شاندی باڵاکەی کۆشکی سپی جەختیان لە پشتیوانی واشنتون بۆ مەسەدە و ھەسەدە و خۆبەرێوەبەری باکوری خۆرھەلاتی سوریا کردۆتەوەە و شێوازی گەیشتن بە چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سوریاش لە کۆبووەنەوەکەدا تاوتوێکراوە.
ھەروەھا، بەگوێرەی هەواڵەکە، ئیدارەی جۆو بایدن باپەندی خۆیان بە ھاوپەیمانێتی لەگەل ھەسەدە و مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا تا کۆتاییھێنان بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش و بەدێھێنانی سەقامگیری لە ناوچەکە راگەیاندووە.
