سەرۆکایەتی هەرێم: ئهوهی له کۆبوونهوهکه دهرچووه بۆچوون و سیاسهت و ههڵوێستی ههرێم نییه
وەزارەتی ناوخۆ: رێکاری یاسایی دەگرینە بەر بەرامبەر بەو کەسانەی کۆبوونەوە کەیان بە لاڕێدا بردووە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند: " بە هیچ شێوەیەک ئاگادارى کۆبوونەوەی (السلام والاسترداد) و نێوەڕۆکەکەی نەبوون کە لە هەولێر ئەنجام دراوە. دەشڵێت، ئهوهی له کۆبوونهوهکه دهرچووه، "به هیچ شێویهک بۆچوون و سیاسهت و ههڵوێستی ههرێمی کوردستان نییه."
ژمارەیەک کەسایەتی عەرەب رۆژی هەینی لە شاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکیان لەژێر ناوی (السلام والاسترداد) ئەنجامدا و لەنێو ئەو کۆبوونەوەیدا، پشتگیری خۆیان راگەیاند بۆ ئەوەی عێراق پەیوەندیی فەرمی لەگەڵ ئیسرائیل ببەستێت.
لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، دووپاتى دەکەنەوە کە هەر باس و هەڵوێست و ئاراستەیەک پەیوەندى بە سیاسەتى دەرەوەوە هەبێت، بەپێى دەستوور دهسهڵاتی حکومهتی فیدراڵییە و هەرێمى کوردستان لەوبارەیەوە "به تهواوی پابەندى سیاسەتى دەرەوەى عێراقە."
هاوكات هەر ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆش هەرێم رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند:"بە داخەوە، هەندێک لە سەرپەرشتیارانی ئەم چالاکییە، ئەم وۆرکشۆپەیان بە لاڕێدا بردووە و بۆ هەندێک مەبەستی سیاسی بە کاریان هێناوە کە دوور بووە لە مەرجەکانی مۆڵەتپێدانی ئەم جۆرە وۆرکشۆپانە و لە میانەی چالاکییەکەدا، چەند وتار و بەیاننامەیەک بڵاوکراونەوە کە بە هیچ شێوەیەک لە گەڵ سیاسەتی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناگونجێت و گوزارشت لە سیاسەتی هەرێمی کوردستان ناکات.
جەختیش لەوەەدەكاتەوە:"وەزارەتی ناوخۆ، رێکاری یاسایی دەگرێتە بەر بەرامبەر بەو کەسانەی، کە ئەم کۆبوونەوەیان بە لاڕێدا بردووە و هەروەها کەسە کەمتەرخەمەکان بە سزا دەگەیێنێت لە هەر لایەکەوە بن.
هەواڵی کۆبوونەوەکە لە هەمان رۆژ لە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاوبووەوە، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلیش قسەی لەسەر کرد و گوتی: "ئەو رووداوە سەرچاوەیەکی هیوا و گەشبینییە". کەمتر لە 24 کاژێر، سەرکردە دیارەکانی عێراق و حکومەت هاتنە دەنگ دژی ئەو کۆبوونەوەیە. حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە کۆبوونەوەکە بەبێ رەزامەندی و ئاگاداریی کراوە و لێپێچینەوەی لێدەکات.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان داواش له ههموو لایهن و هێزه عێراقییهکان دەکات کە "بابهتهکه ئارامتر وهربگرن" دەڵێت، "ههموومان چاوهڕێی ئهنجامی لێکۆڵینهوه بین که لهلایهن وهزارهتی ناوخۆی حکومهتی ههرێمی کوردستانهوه بهڕێوهدهچێت."
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاندبوو، "ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان سوودی بۆ هەموو ناوچەکە دەبێت و هاوکار دەبێت بۆ دوورکەوتنەوە لە تووندئاژۆیی و پشێوی کە لەلایەن ئەکتەرە رەشبینەکانەوە پێشکێشکراوە بەرامبەر بە سەقامگیری، گەشەسەندن، میانڕەوی و هاوئاهەنگی. خەڵکی جوو پەیوەندییەکی مێژوویی قووڵیان لەگەڵ عێراقدا هەیە. بۆیە ئێمە ئەمڕۆ بە خەڵکی عێراق دەڵێین، زۆر زیاترمان هەیە کە یەکمان دەخات وەکو لەوەی کە هەمانە و جیامان دەکاتەوە، هەروەها زۆر زیاتر هەیە کە بەدەستیبهێنین لە ئاشتی وەکو لە ململانێی ناپێویست."
دەقی راگەیێندراوەکە:
دەربارەى کۆبوونەوەیەک کە دوێنێ هەینى 2021/9/24 بە ناوى (السلام والاسترداد) لە هەولێر ئەنجام دراوە و کاردانەوەى لێکەوتووەتەوە، ڕایدەگەیەنین کە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە هیچ شێوەیەک ئاگادارى کۆبوونەوەکە و ناوەڕۆکى بابەتەکانى نەبووە و ئهوهی له کۆبوونهوهکه دهرچووه، به هیچ شێویهک بۆچوون و سیاسهت و ههڵوێستی ههرێمی کوردستان نییه.
دووپاتى دەکەینەوە کە هەر باس و هەڵوێست و ئاراستەیەک پەیوەندى بە سیاسەتى دەرەوەوە هەبێت، بەپێى دەستوور دهسهڵاتی حکوومهتی فیدراڵییە و هەرێمى کوردستان لەمبارەیەوە به تهواوی پابەندى سیاسەتى دەرەوەى عێراقە.
داوا له ههموو لایهن و هێزه عیراقییهکان دهکهین بابهتهکه ئارامتر وهرگرن و ههموومان چاوهڕێی ئهنجامی لێکۆڵینهوه بین که لهلایهن وهزارهتی ناوخۆی حکوومهتی ههرێمی کوردستانهوه بهڕێوه دهچێت.
دەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی وۆرکشۆپێکی لە هەولێر بۆ ژمارەیەک کەسایەتی بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق ئەنجامداوە بە مەبەستی کارکردن لە سەر چەمکەکانی پێکەوەژیان و چەسپاندنی بنەماکانی فیدرالیزم لە عێراق لە بەر رۆشنایی دەستووری هەمیشەیی عێراق، بەڵام بە داخەوە، هەندێک لە سەرپەرشتیارانی ئەم چالاکییە، ئەم وۆرکشۆپەیان بە لاڕێدا بردووە و بۆ هەندێک مەبەستی سیاسی بە کاریان هێناوە کە دوور بووە لە مەرجەکانی مۆڵەتپێدانی ئەم جۆرە وۆرکشۆپانە و لە میانەی چالاکییەکەدا، چەند وتار و بەیاننامەیەک بڵاوکراونەوە کە بە هیچ شێوەیەک لە گەڵ سیاسەتی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناگونجێت و گوزارشت لە سیاسەتی هەرێمی کوردستان ناکات.
وەزارەتی ناوخۆ، رێکاری یاسایی دەگرێتە بەر بەرامبەر بەو کەسانەی، کە ئەم کۆبوونەوەیان بە لاڕێدا بردووە و هەروەها کەسە کەمتەرخەمەکان بە سزا دەگەیێنێت لە هەر لایەکەوە بن.
هەرێمی کوردستانی عێراق، وەک کیانێکی دەستووری لە چوارچێوەی عێراقی فیدڕالی، وەک هەمیشە پابەندە، بە سیاسەتی دەرەوەی فەرمیی دەوڵەتی عێراق و بە هیچ شێوەیەک، رێگا نادات کەسانێک کەشی ئازادی و دیموکراسی کە لە هەرێمدا بەرقەرارە، بۆ مەرامی دیکەی سیاسی بەکار بهێنن و ئەو کەسانەی کە بەم کارانە ھەستاون، دوور دەخرێنەوە و جێگەیان لە هەرێمی کوردستان نابێتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
25ی ئەیلوولی 2021
