عێراق گەڕاندنەوەی پارە بەقاچاخ براوەكانی دەسپێدەكاتەوە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دادى عێراق ڕایگه‌یاند، لەماوەیەکی نزیکی داهاتوودا بەشێک لە پارە بەقاچاخبراوەکانی عێراق لەچەند وڵاتێک ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لەگەڵ چەند وڵاتێک ڕێكه‌وتنكراوه‌و ئه‌وانه‌ى پارەیان بەقاچاخبراوە بەرەیەکیان درووستکردووە بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پاره‌كانیان.
حەنان مونزیر بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی لە وەزارەتی دادای عێراق لەلێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی (واع)ی راگەیاندووە" کۆنگرەی نێودەوڵەتیی گێڕانەوەی پارە بەقاچاخبراوەکانی عێراق لەبەغدا ئەنجامی گرنگی لێکەوتەوە و میکانیزمی هاوکاریی و هەماهەنگیی نێوان وڵاتانی دانا، جگە لەوەی بەرەیەک لەو وڵاتانە درووستکردووە کە پارەیان لێ بەقاچاخبراوە و هەوڵی گێڕانەوەی لەو وڵاتانە دەدەن کە ئاستەنگ بۆ ڕێکارە یاساییە ئاڵۆزەکانی پرۆسەی گێڕانەوەیان درووستدەکەن.
ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، ئەو بەرەیە گوشارێکی گەورە لەسەر ئەو وڵاتانە درووستدەکات بۆئەوەی بەگێرانەوەی پارە بەقاچاخبراوەکان رازیی بن.
بە وتەی مونزیر چەند وڵاتێکی عەرەبیی لە دۆسیەی گێرانەوەی پارە بەقاچاخبراوەکانی عێراق هاوکار و هەماهەنگن، وەک لوبنان و ئوردن.
ناوبراو جەختیشی کردۆتەوە، لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا پرۆسەی گێڕانەوەی پارەی بەقاچاخبراو لەبەرژەوەندی عێراق دەبینرێت.
له‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى عێراقدا د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق پرۆژه‌یاسایه‌كى به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پاره به‌قاچاخبراوه‌كانى عێراق پێشكه‌شى په‌رله‌مانى عێراق كردبوو.
