قوباد تاڵهبانى:لە بەرامبەر هیچ پۆستێكی هەرێمدا دەستبەردانی پۆستی سەرۆككۆمار نابین
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵهبانى ڕایگهیاند: "یەکێتی نایەوێت دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆمار بێت، لەبەرامبەر هیچ پۆستێکی هەرێم دا".
ئەمڕۆ شهممه 25ی ئهیلوولی 2021، قوباد تاڵهبانى سهرۆكى هاوپهیمانى كوردستان لهكۆبونهوهیهكدا لهگهڵ ژمارهیهك ڕۆژنامهنوسو ڕۆشنبیر لهشارى سلێمانى چهند پرسێكى وروژاندو ڕایگهیاند:"یەکێتی نایەوێت دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆمار بێت، لەبەرامبەر هیچ پۆستێکی هەرێم دا".
قوباد تاڵەبانی نەیشاردەوە، مەترسی جدی لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە، بۆ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، وتی "هەندێک لە هێزە عێراقیەکان حەسادەتیان بەرامبەر هەرێم هەیە، گەر بە یەکدەنگی نەچینە بەغدا، هەوڵی گۆڕینی دەستور و چەندین جۆر پیلانگێڕی تر بەرامبەر هەرێم دەدرێت، دەبێت یەکدەنگ بین، تا ڕووبەڕووی مەترسیەکان ببینەوە."
قوباد تاڵەبانی، دانی بەوەشدا نا، هێشتا هەرێمی کوردستان قۆناغی دوو ئیدارەیی تێنەپەڕاندووەو وتی "فەرهەنگ و شێوازی حوکمڕانی کفری تا دێگەڵە جیاوازترە وەک لە دێگەڵە تا زاخۆ."
