خانەوادەی نەجمەدین كەریم رونكردنەوەیەك لەسەر شێواری مردنەكەی بڵاودەكەنەوە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
خانه‌واده‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به‌داخه‌وه به ئامانجی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، كۆمه‌ڵێك بابه‌تی نادروست له‌سه‌ر شێوازی مردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌وه‌ی گوایه ژه‌هرخواردكراوه له‌لایه‌ن حزبێكی دیاریكراوه‌وه".
ئەمڕۆ شه‌ممه 25ی ئه‌یلوولی 2021، خانه‌واده‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "به‌داخه‌وه له چه‌ند په‌ره‌یه‌كی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه نه‌ناسراو و سێبه‌رن، به ئامانجی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، كۆمه‌ڵێك بابه‌تی نادروست له‌سه‌ر شێوازی مردنی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌وه‌ی گوایه ژه‌هرخواردكراوه له‌لایه‌ن حزبێكی دیاریكراوه‌وه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی رونكردنه‌وه‌كه، "ئێمه وه‌ك خانه‌واده‌ی كۆچكردو دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نین، پێویسته ململانێی هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌یه‌كی ئاكاری نیشتمانی بێت و به دور بێت له سیاسه‌تی ملشكاندنی یه‌كتر، به تایبه‌ت له كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان، كه پێویستی به سیاسه‌تی راستگویی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هه‌یه نه‌ك چه‌واشه‌كردنی ده‌نگده‌ر، ئامانجی سه‌رخستنی لایه‌نێك یان ئاڕاسته‌یه‌كی ناو ئه‌و لایه‌نه".
خانەوادەكەی جەختیش لەوە دەكەنەوە:"وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوانه، هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین، هیچ لایه‌نێك كار و خزمه‌ت و ده‌ستكه‌وته‌كانی كۆچكردو دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كارنه‌هێنێت".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم له کۆتایی ئازاری 2011دا ، وه‌ک پارێزگاری که‌رکوک له پشکی کورد/ یه‌کێتیی هه‌ڵبژێردرا و له ئه‌یلولی 2017 به‌بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق، له‌و پۆسته دورخرایه‌وه.
پۆلیسی ئینته‌رپول له‌سه‌ر داوای حکومه‌تی عێراق، لە 21ی ئایاری 2019 نەجمەدین کەریم-ی لە فڕۆکەخانەی رەفیق حەریریی نێودەوڵەتی له به‌یروتی پایتەختی لوبنان ده‌ستگیرکرد، کاتێک دەیویست گەشتی ئەمریکا بکات.
دەستگیرکردنەکەی بە تۆمەتی "ئیختیلاس" بو، رۆژی دواتر بە مەرج ئازادکرا و خرایه ژێر مانه‌وه‌ی به‌زۆر. دواتر له‌ژێر فشاردا ئازادکراو بۆ شاری هه‌ولێر گەڕێندرایەوە.
لە 15ی ئەیلول، دەستەی نەزاهەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا، گەشتی دەرەوەی لە هەریەکە لە نەجمەدین کەریم، راکان سەعید و 23ی فەرمانبەری تری پارێزگای کەرکوک قەدەغە کرد، ئەوەش بە تۆمەتی "گەندەڵی" لە پڕۆژەیەکی 57 ملیار دیناریدا و بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشتی دادگا کران. لەگەڵ ئەوەش نەجمەدین كەریم گەشتی دەرەوەی وڵاتی كردوەو چۆتە ئەمریكا هەر لەو وڵاتە بەنەخۆشی گیانی لەدەستدا.
