لەجیهاند؛ گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا گەیشتە پێنج ملیۆن كەس
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دوای تێپەڕبوونی ساڵێک و 10 مانگ بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەجیهاندا، ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەی توشبووان و مردن بە پەتاکە لە 210 دەوڵەت و ناوچەی جیهان بەبەردەوامی تۆمار دەکرێن، لەم کاتەشدا 231.57 ملیۆن کەس توشی پەتاکە بوون و نزیکەی 5 ملیۆن توشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە چوار ملیۆن و 949 هەزار و 727 کەس بەهۆی توشبوونیان بەڤایرۆسی کۆرۆنا مردون، هەروەها لە 210 دەوڵەت و ناوچەی جیهاندا توشبووانی پەتاکە دەستنیشان کراون.
لیستی ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین توشبوویان تێدا تۆمارکراوە بەم شێوەیەیە: ئەمریکا، هیندستان، بەڕازیل، بریتانیا و روسیا.
هەروەها لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی عێراق بەرزترین ژمارەی توشبوون بەپەتاکەی تێدا تۆمارکراوە و ئوردن، ئیمارات و تونیسش لەریزبەندی ئەو وڵاتانەن کە زۆرترین ژمارەی توشبوانی پەتاکەیان تێدا تۆمارکراوە.
