قادر حهمهجان: گرنگە لایەنە كوردیەكان دوای هەڵبژاردن یەكدەنگ بن لە بەغدا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئهندامی ئهنجومهنی باڵای سیاسی و بهرژهوهندي یهكێتی ڕایگەیاند:" لە ئێستادا لایەنە کوردییەکان لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بە یەکگرتووی نەچوونەتە پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە ئەمەش مانای ئەوەیە کە یەکگرتوو نین، بەڵام گرنگە دوای ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەکان بە یەک دەنگ و پێکەوە بچینە بەغداد".
حاکم قادر حهمهجان، ئهندامی ئهنجومهنی باڵای سیاسی و بهرژهوهندي یهكێتی ڕایگەیاند:" لە ئێستادا لایەنە کوردییەکان لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بە یەکگرتووی نەچوونەتە پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە ئەمەش مانای ئەوەیە کە یەکگرتوو نین، بەڵام گرنگە دوای ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەکان بە یەک دەنگ و پێکەوە بچینە بەغداد".
حاكم قادر حهمهجان سەردانی یەکێتی نوسەرانی کورد و دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفانی کرد و ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەدەبی بەرگری لە شۆڕش و لە بواری خەباتی دیموکراسی و ئازادی و بیری ئازاددا بە پڕ بەها دەزانین و جەخت دەکەینەوە ئەدیبان هەمیشە خاوەن قەڵەمی بە بڕشت و بە هەڵوێستبوون وێڕای قوربانیدانیان بۆ گەلەکەمان."
ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا لە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان دەکەن، لە بایەخی زیاتر بە بواری ڕۆشنبیری و بنکە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییەکان بدەن، بە تایبەت گرنگی بە وەرگرتنی تێبینییەکان و ڕەخنە و سەرنجەکانی نوسەران بدەن لە پێناو بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگەی كوردەواری بە گشتی و شاری سلێمانی کە پایتەختی ڕۆشنبیری و کلتوریە بە تایبەتی.
سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنیش حاکم قادر ئەوەی خستوەتەڕو، لە ئێستادا لایەنە کوردییەکان پێکەوە نەچوینەتە پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەمەش مانای ئەوەیە کە یەکگرتوو نین، بەڵام گرنگە دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە یەک دەنگ و پێکەوە بچنە بەغداد بۆ داکۆکیکردن لە ئازادی و دیموکراتی گەلانی عێراق و مافە یاسایی و دەستوورییەکانی گەلی کوردستان.
باسی لەوەشکرد، "لەم هەڵبژاردنەدا هەر لایەن و پارتێکی کوردستانی دەنگبھێنێت، بە تایبەت لە كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان كارێكی گرنگە، چونکە دەتوانێت داکۆکی لە مافە دەستوریەکانی گەلی کوردستان و خەڵکی ئەو ناوچانە بکات."
