سەرکردایەتی یە‌كگرتوو بۆ کۆنگرەکەى هەولێر: نەدەبوو کێشە و ئاڵۆزی تر بۆ ھەرێم زیاد بکرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



 

  هاوڵاتى

 سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یە‌كگرتوو رایگەیاند:" نەدەبوو کێشە و ئاڵۆزی تر بۆ ھەرێم زیاد بکرێت.

هادی عەلی، سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یە‌كگرتوو لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "گرێدانی کۆنگرەی ئاساییکردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل لە ھەولێر لەم بارودۆخەدا کە لە چەندین لاوە ھەڕەشە و کێشەی نەخوزراو ڕویکردوەتە ھەرێمی کوردستان، کارێکی زۆر خراپ بوو".

 بە ئاماژەدان بە داوای کۆنگرەکە دەشنوسێت، "نەدەبوو کێشە و ئاڵۆزی تر بۆ ھەرێم زیاد بکرێت".

رۆژی 24ی ئەیلوول، کۆنگرەی "السلام والاسترداد" لەلایەن ناوەندی پەیوەندییەکانی ئاشتییەوە لە شاری هەولێر بەسترا، لە کۆنگرەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی هۆزەکانی عێراق بەشداربوون، لە کۆنگرەکە داواکرا عێڕاق پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار