هەپەگە: گهریلا هێرشێكی سوپای توركیای لە وەرخەلێ تێكشكاند
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هەپەگە ڕایگەیاند:" سوپای توركیا بە بەكارهێنانی چەكی كیمیكایی لەهێرشەكانی بەردەوامە و ئەمڕۆ دوبارە گەریلا توانی بەسەریدا سەربكەوێت و هێرشێكی لە وەرخەلێ تێكبشكێنێت".
ئەمڕۆ چوارشهممه 29ی ئهیلوولی 2021، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر هێرشە کیمیاوییەکانی سوپای تورکیا و بەرخۆدانی هێزەکانی گەریلا لە بەرامبەر هێرشەکان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: ڕۆژی ٢٩ی ئەم مانگە سوپای تورکیا بە چەکی کیمیاویی هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی گەریلا.
لە بەشێکی دیکەشدا، ئاماژە بەوەدراوە کە بەرخۆدێرانی مەیدانی وەرخەلێ، هێرشێکی سوپای تورکیان بۆسەر ئەو مەیدانە تێکشکاندووە.
بابهتی پهیوهندیدار
