وتەبێژی حکومەتی هەرێم: هەوڵەکان بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی خراونەتەگەڕ
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند:" هەوڵەکان بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی خراونەتەگەڕ، هەندیک جار گرفتی سیولەمان دەبێت".
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 29ی ئه‌یلوولی 2021، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، هەوڵەکان بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی خراونەتەگەڕ، سەبارەت سستی لە دابەشکردنی مووچەش دەڵێت، هەندیک جار گرفتی سیولەمان دەبێت.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم له‌باره‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ماڵان، رایگەیاند، "ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه خزمه‌تگوزاری به‌هاوڵاتیان بگه‌یه‌نێت، له‌ڕوی دابینكردنی نه‌وتی سپیشه‌وه هه‌وڵه‌كان خراونه‌ته‌گه‌ڕ، وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم و وه‌زیری نه‌وتی عێراق رێكه‌وتنێكی باشیان كردوه، ئێمه‌ش له‌ناوچه شاخاویه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ین چونكه زۆربه‌ی زۆری دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تن و زستانیش زووتر ده‌ستپێده‌كات و قۆناغ به‌قۆناغ دێینه خواره‌وه تا ده‌گاته ناوشاره‌كان بۆ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی".
سه‌باره‌ت به‌سستی له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، جوتیار عادل ئاشكرایكرد، "هه‌ندێكجار گرفتی سیوله‌مان ده‌بێت، به‌ڵام ئومێده‌وارین ئه‌م پرۆسه‌یه سست نه‌بێته‌وه و دوانه‌كه‌وێت، ئه‌گه‌رنا حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێكیداوه له‌و واده‌یه‌ی دیاریكردوه له‌كاتی خۆی موچه دابه‌شبكات و دوانه‌كه‌وێت".
سه‌باره‌ت به‌هه‌میشه‌یی كردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم وتی، "نامانه‌وێت شتێك بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ین كه ببێته بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام به‌هه‌میشه‌ییكردنی گرێبه‌سته‌كان له‌به‌رنامه‌ماندایه، نه‌مانویستوه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌وێت، ده‌مانه‌وێت كه خه‌ڵك بزانێت حكومه‌ت جدییه و پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌مه له‌زووترین كاتدا چاره‌سه‌ر بكرێت".
