عەلی حەمەساڵح: كەسانێك ململانێیانە لەسەر 25ملیۆن دۆلار كە مافی خەڵكی هەژاری پێنجوێنە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئەندامێکی پەرلەمانی كوردستان، ئاشكرای دەکات، چەند كەسێك كە گوایە نفوسیان هەیە" ململانێ و بەریەككەوتنیان هەیە لەسەر عەلوەی پێنجوێن كە قازانجەكەی 25 ملیۆن دۆلارە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئەیلەلی 2021 عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە نامەیەكدا بۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، رایگەیاندووە، "دڵنیام ئاگاداری ئەو ململانێ و بەریەککەوتنەی کە چەند کەسێک گوایە نفوسیان ھەیە لەسەر عەلوەی پێنجوێن دەیکەن، ھەڕەشە لە خەڵک دەکەن، شەڕەکە بۆ قازانجی 25 ملیۆن دۆلارە لەسەر حسابی خەڵکی پێنجوێن."

باسیلەوەشکردووە، "ئەو عەلوەیە 30 ھەزار مەتر دوجایە، ئەگەر لەسەدا 50ی بکرێتە عەلوەو ئەوی دیکەش خزمەتگوزاری بێت، شوێنی ھەر عەلوەیەک 100 مەتر بێت، نرخی ھەر یەکەیەکی 100 مەتری بەلایکەم 200 ھەزار دۆلارە، تێچونی دروستکردی بە ھەموو خزمەتگوزاری 30 ھەزار دۆلارە واتە، ھەر عەلوەیەک 17 دەفتەر  قازانج دەکات و 150 عەلوەش  دەفرۆشرێت. کۆی قازانج  25 ملیۆن و 500 ھەزار دۆلارە."

عەلی حەمەساڵح ئەوەشیخستۆتەڕوو، "ئەو پارەیە کە بەزمانی گشتی 2550 دەفتەر دۆلارە بۆ نەکرێتە خزمەتگوزاری بۆ پێنجوێن؟.

لەكۆتاییشدا وتویەتی، "ئایا ئەمە دەکەن بۆ خزمەتی خەڵک؟ یان چەند کەسێک لەسەر حسابی خەڵک دەکەنە ملیۆنێر و سوڵحیان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی رێکبکەون و ئەم پارەیە بەش بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار