لە سلێمانی دامەزراندن دەستیپێکرد

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی، داوا لە دەرچووانی ئەکادیمی گەشتوگوزار دەکات فۆڕمی دامەزراندنی ئەلکترۆنی پڕ بکەنەوە تا لە پڕۆژە گەشتیارییەکان دابمەزرێن.  

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە دەرفەتی دۆزینەوەی سەدان هەلی کاری بۆ تەواوی دەرچووانی گەشتوگوزار (زانکۆ ، پەیمانگا ، ئامادەیی) خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە بەپێی پێوەری ڕیزبەندی بڕوانامە و نمرە و ساڵانی دەرچوون، بۆ لەمەودوا لە پڕۆژە گەشتیارییەکانی کەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی دادەمەزرێن.  

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەرچووانی بوارەکە دوای تۆمارکردنی ناو و زانیارییەکانیان، لە لایەن گەشتوگوزاری سلێمانیەوە خولی راهێنانیان بۆ دەکرێتەوە و بەپێی پسپۆڕیان دەخرێنە سەر کار لە تەواوی ئەو پڕۆژانەی خاوەندارێتیان دەگەڕێتەوە بۆ کەرتی تایبەت کە ژمارەیان نزیکەی ١٥٠٠ پڕۆژەن.  

دەقى راگەیەنراوەکە:  

دەرفەتی هەلی کار بۆ سەدان دەرچووی ئەکادیمی گەشتوگوزار کرایەوە.  

لە ئەمڕۆ ٢٠٢١/٩/٢٩ دەرچووان دەتوانن فۆڕمی ئەلکترۆنی پڕبکەنەوە تا لە پڕۆژە گەشتیارییەکان دابمەزرێن.  

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی، داوا لە تەواوی دەرچووانی ئەکادیمی گەشتوگوزار دەکات فۆڕمی دامەزراندنی ئەلکترۆنی پڕ بکەنەوە تا لە پڕۆژە گەشتیارییەکان دابمەزرێن.  

گەشتوگوزاری سلێمانی دەرفەتی دۆزینەوەی سەدان هەلی کاری بۆ تەواوی دەرچووانی گەشتوگوزار (زانکۆ ، پەیمانگا ، ئامادەیی) خستە بواری جێبەجێکردنەوە، کە بەپێی پێوەری ڕیزبەندی بڕوانامە و نمرە و ساڵانی دەرچوون، بۆ لەمەودوا لە پڕۆژە گەشتیارییەکانی کەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی دادەمەزرێن.  

دەرچووانی بوارەکە دوای تۆمارکردنی ناو و زانیارییەکانیان، لە لایەن گەشتوگوزاری سلێمانیەوە خولی راهێنانیان بۆ دەکرێتەوە و بەپێی پسپۆڕیان دەخرێنە سەر کار لە تەواوی ئەو پڕۆژانەی خاوەندارێتیان دەگەڕێتەوە بۆ کەرتی تایبەت کە ژمارەیان نزیکەی ١٥٠٠ پڕۆژەن.  

کەسی پاڵێوراو بۆ کارکردن پێویستە باجی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی بۆ دروست بکرێت و ئەو بەڕێوەبەرایەتیە ڕەزامەند بێت، ئەو کات خاوەن کاران دایاندەمەزرێنن لە پڕۆژەکانیان بەپێی پسپۆڕی و لێهاتووییان لە زمان و پسۆڕی و ئەزموونی کارکردنیان.  

دامەزراندی دەرچووان، دوای بڕیاری ئەنجومەنی دەستەی گشتی گەشتوگوزار هەرێم هات کە بۆ لەمەولا مۆڵەت بۆ هیچ خاوەن پڕۆژەیەک نوێ ناکرێتەوە، گەر ڕێژەی لە ٣٠% ستافی کارکردنیان دەرچووانی ئەکادیمی بواری گەشتوگوزار نەبن.  
تێیبینی :   
١/بە لە بەرچاوگرتنی بارودۆخی تەندروستی، پڕکردنەوەی فۆڕم تەنها بە شێوازی ئەلیکترۆنی دەبێت.  
٢/ژمارەی تەلەفون بە دروستی بنوسرێت، تا لەڕۆژانی داهاتوو لەلایەن گەشتوگوزاری سلێمانی پەیوەندی بەو کەسانە بکرێت کە ئامادە دەکرێن بۆ کارکردن.  
٣/هیچ خاوەن پڕۆژەیەکی کەرتی تایبەت ناتوانێت تاک لایەنە دەرچووان دابمەزرێنێت، تا ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی لەسەر نەبێت.  
٤/ پرۆسەی پڕکرنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بە بەردەوامی و ٢٤ کاتژمێر کارایە بۆ پڕکردنەوە.  
٥/بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بە داسیار محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و بە بازارکردن لە گەشتوکوزاری سلێمانی لە ڕێگەی ژمارە تەلەفونی ٠٧٧٠١٥٢١٩٢٩.  

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار