هەڵبژاردنەكان گەشتە ئاسمانیەكان دەگۆڕێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لە ڕێنمایی یەکی نوێ دا دەستەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی ڕایگەیاندووە، کە لە ئێستادا پشت بەستن بە بڕوانامەی نیۆدەوڵەتی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسینی دژی کۆڤید 19 ی ھەڵپەساردوە.
ئەمرۆ چوارشەممە، 29ی ئەیلوولی 2021، دەستەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق بڵاویکردەوە، "گەشتیاران و ھێڵە ئاسمانییەکان ئاگاداردەکەینەوە، کە لە ئێستادا پشت بەستن بە بڕوانامەی نیۆدەوڵەتی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسینی دژی کۆڤید 19 ھەڵپەسێردراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، " بڕیارەکە هەموو گەشتیارانی عێراق لەکاتی گەشتکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات دەگرێتەوە و تەنیا پەسەندکردنی پشکنینی (PCR) بە (72)کاتژمێر پێش ڕۆشتن و هاتنەوە کاری پێدەکرێت".
ئەم بڕیارەی دەستەڵاتی فرۆکەوانی عێڕاق لە کاتێکدایە بڕیاردرابوو پاش وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنا و بە دەستهێنانی کارتی ڤاکسین هاوڵاتی مافی ئەوەی هەبێت گەشتی دەرەوەی وڵات بکات، پێشتریش ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشتر داوایکرد وەرگرتنی ڤاکسین نەکرێت بە مەرج بۆ گەشتکردن.
