لە هەولێر دوو تۆمەتبار روبه‌ڕوی پۆلیس ده‌بنه‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، رایگه‌یاند:" دوو كارمه‌ندی پۆلیسی شه‌قڵاوه، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تبار ته‌قه‌یان لێده‌كرێت و بریندار ده‌بن، یه‌كێكیان چوار گوللـه‌ی به‌ركه‌وتووه و ئه‌وی دیكه‌شیان دوو گوللـه، تۆمه‌تبارێكی سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌ش ده‌ستگیركراوه".
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 30ی ئه‌یلوولی 2021، رائید هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، رایگه‌یاندووه، شه‌وی رابردوو هاووڵاتییه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی بێترمه‌ی سه‌ر به پۆلیسی شه‌قڵاوه، سكاڵای له‌سه‌ر دوو كه‌س تۆمار كردووه كه هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵه‌كه‌یان لێكردووه.
دوای ئه‌وه هێزێكی پۆلیس بۆ چاودێری و به‌دواداچوونی سكاڵاكه ده‌چنه شوێنی دیاریكراو، كاتژمێر دووی نیوه‌شه‌و، هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه به‌ناوه‌كانی (ا. ا. ع.) و (م. ک. هـ.) هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاووڵاتییه‌كه كه پێشتر له پۆلیس سكاڵای تۆماركردبوو.
وه‌ك وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر باسیده‌كات، "دوو تۆمه‌تباره‌كه رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بوونه‌ته‌وه و ته‌قه‌یان كردووه، لە ئاکامدا دوو کارمەندی پۆلیس بەناوەکانی (رێبەند ئه‌رسەلان که‌مال) و (مه‌هدی عه‌بدوللـه‌تیف) بە سەختی بریندار بوون.
ئێستا تۆمه‌تبارێكی سه‌ره‌كی رووداوه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ی پۆلیسی شه‌قڵاوه ده‌ستگیركراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
