ئەمریكا یەك ملیۆن دۆلار بۆ نۆژەنكردنەوەی قەڵای هەولێر تەرخاندەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند:" سوپاسی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان دەکەین کە بڕی 1.5 ملیۆن دۆلاری بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر تەرخانکرد".

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30ی ئه‌یلوولی 2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" سوپاسی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان دەکەن کە بڕی 1.5 ملیۆن دۆلاری بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر تەرخانکرد".

هاوكات لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا نیهاد لەتیف قۆجە، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر رایگەیاندوە، لە ساڵی 2020ـەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی سێ ملیۆن دۆلار لە قەڵای هەولێردا خەرجکراوە، کارکردنیش تێیدا بەردەوامە.

لەئێستادا کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی قەڵای هەولێر بەردەوامە و بڕیارە مانگی حوزەیرانی 2022 کارەکانی کۆتاییان پێ بێت و لە ئێستادا 95%ی کارەکانی تەواو بوە، کە بریتییە لە چاککردنی شەقامە سەرەکییەکانی و راکێشانی هێڵی کارەبا و ئاوەڕۆ بۆی، زیاتر لە 80 خانوش تەواو کراون.

قەڵای هەولێر زیاتر لە 490 خانوی تێدایە کە تاوەکو پێش ساڵی 2005یش زۆرینەی خانوەکان ژیانی تێدابو، لە ساڵی 2005 لەلایەن رێکخراوی یونسکۆوە بە یەکێک لە گرنگترین 100 شوێنەواری جیھان دەستنیشان کراوە. ئێستا کۆنترین شارە کە ژیان تێیدا بەردەوامە، چونکە نزیکەی 30 ساڵە خانەوادەیەک تێیدا لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە و ژیان بەسەردەبەن، رۆژانە زیاتر لە دو هەزار کەس سەردانی دەکەن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار