حکومەت 615 ملیۆن دینار بۆ شاری سلێمانی خەرجدەكات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار زیاتر لە 615 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەیەكی تۆڕی ئاوەڕۆی لوولەیی لە شاری سلێمانی خەرجدەکات.
ئەمڕۆ ههینی 1ی تشرینی یهكهمی 2021، بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماڵپەڕی خۆیان بڵاویانکردەوە، کۆی گوژمەکە 615 ملیۆن و 547 هەزار دینارە کە 15٪ـی ئەو بڕە لە داهاتی شارەوانی بووە.
لە لایەکی دیکەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار زیاتر لە 381 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی سێ پرۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی لە رانیە خەرجدەکات.
ئەو پارەیەی کە لە رانیە بۆ پرۆژەکان خەرجدەکرێت بەسەر سێ گەڕەکەکەدا دابەشکراوە، بەپێی راگەیێندراوەکە 135 ملیۆن و 215 هەزار دیناری بۆ گەڕەکی شادی، 145 ملیۆن و 615 هەزار دیناری بۆ گەڕەکی چوارچرا و 101 ملیۆن و 905 هەزار دیناری بۆ گەڕەکی ئایندە دەبێت.
