ئه‌ردۆغان: كێشەی كوردمان بە تەواوی چارەسەر كردووە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرۆککۆماری تورکیا لە پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە رایگەیاند:"کێشەی کوردیان بە هەموو رەهەندەکانییەوە چارەسەرکردووە.

ئەمڕۆ هه‌ینی 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکپارتی021 چووە په‌رله‌مانی وڵاتەکەی و له‌ رێوڕه‌سمێكدا له‌لایه‌ن جه‌لال ئادان، بریكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا‌وه‌ پێشوازی لێكرا و گوتارێكی پێشكێشکرد.

ئەردۆغان لەبارەی بوونی هێزە نێودەوڵەتییەکان لە سووریا رایگەیاند، ئەوانەی بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش لەوێن، تاوەکو ئێستا بە کرداری رووبەڕووی ئەو رێکخراوە نەبوونەتەوە. 

ئەردۆغان بێ ئەوەی ناو بهێنێت ئاماژەیکرد کە بەشێک لەو لایەنانە بە پاساوی رووبەڕووبوونەوەی داعش هاوکاریی هەسەدە دەکەن کە ئەردۆغان بە "رێکخراوی تیرۆریستی" ناویبردن.

پرسی کوردیش یەکێک لەو تەوەرانە بوو کە ئەردۆغان قسەی لەسەرکرد، ئەوەش لە کاتێکدایە کە چەند پارتێکی ئۆپۆزیسیۆن، بەتایبەتی پارتەکانی گەلی کۆماری - جەهەپە بە سەرۆکایەتیی کەمال کلچدارۆغلو، پارتی ئاییندە بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد داودئۆغلو و پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن بە سەرۆکایەتی عەلی باباجان باس لە هەوڵ و پلانەکانی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد دەکەن. ئەردۆغان رەتیکردەوە لە تورکیا کێشەیەک بەناوی کێشەی کورد مابێت و وتی: "ئێمە ئەو کێشەیەمان چارەسەرکردووە". 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار