پارتى: له‌هه‌ندێك ناوچه ڕكابه‌رى له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو ده‌كه‌ین و له‌هه‌ندێك ناوچه ڕكابه‌رى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ده‌كه‌ین
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و به‌رپرسى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌و حزبه له پارێزگاى دهۆك ڕایگه‌یاند:" له سێ بازنه‌كه‌ى دهۆك له‌هه‌ندێك ناوچه ڕكابه‌رى له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو ده‌كه‌ن و له‌هه‌ندێك ناوچه ڕكابه‌رى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ده‌كه‌ن".
هۆشیار زێبارى ڕایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت بانگه‌شه تا ئێستا چۆن به‌ئارامى ڕۆشتوه به‌و شێوه‌یه بێت و نایانه‌وێت وه‌ڵامى چه‌واشه‌كاریه‌كان بده‌نه‌وه.
زێبارى وتیشى ، له پارێزگاى دهۆك له‌هه‌ندێك ناوچه ڕكابه‌ریان له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووى ئیسلامى تونده‌و له‌هه‌ندێك ناوچه له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى تر به‌تایبه‌ت یه‌كێتى ڕكابه‌رى ده‌كه‌ن و له‌هه‌ندێك ناوچه‌ش ده‌یانه‌وێت كۆرسى كۆتاى مه‌سیحیه‌كان ئه‌و كاندیده‌ى ده‌رده‌چێت له حزبه‌كه‌ى خۆیان بێت به‌لام ڕكابه‌ریان هه‌یه.
هۆشیار زێبارى باسى له‌وه‌شكرد، له‌كۆتا هه‌ڵبژاردن شه‌ش كورسیان له پارێزگاى موسڵ هێناوه‌و 2تا 3 كورسیشیان به‌مه‌به‌ست له‌و پارێزگایه ده‌نگه‌كانى سوتێندراوه.
له‌ئێستادا له‌هه‌رێمى كوردستان حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌وڵى فراوانكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ن و پارتى پێشوه‌خته ڕایگه‌یاندوه هه‌وڵى پارێزگارى له رێژه‌ى كورسیه‌كانیان ده‌ده‌ن كه له‌هه‌ڵبژاردنى پێشوو به‌ده‌ستیان هێناوه.
