کازمی بۆ خۆپیشاندەران: دەبێت کەسانی دەستپاک بۆ نوێنەرایەتیکردنی گەل هەڵبژێرن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرۆکوەزیرانی عێراق  پەیامێكی بەپەلە ئاراستەی خۆپیشاندەرانی ئەمڕۆی بەغدای كرد كە هاوكات ساڵیادی خۆپیشاندانە گەورەكەی ساڵی رابردووە، و رایگەیاند:" چەند رۆژێک ماوە بۆ هەڵبژاردن و پێویستە کەسانی دەستپاک هەڵبژێردرێن بۆ نوێنەرایەتیکردنی گەل.

ئەمڕۆ هه‌ینی 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2021،مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتێکدا لەبارەی دووەم ساڵڕۆژی خۆپێشاندانەکانی تشرینی 2019 نووسی، خۆپێشاندانەکان داوای دەوڵەت و چاکسازییان کردووە و دژی گەندەڵی بوون.

لە 01-10-2019 لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق خۆپێشاندان دەستیپێکرد، دواتر بە زەبری هێز بڵاوە بە خۆپێشاندەران کرا، لە 25ی هەمان مانگ جارێکی دیکە خۆپێشاندانی فراوان و بەردەوام دەستیپێکردەوە و جارێکی دیکە بە زەبری هێزە ئەمنییەکان کۆتایی بە خۆپێشاندانەکان هێنرا.

گۆڕانکارییەکانی حکومەت هێشتا نەیتوانی ناڕەزایەتیی شەقام کپ بکاتەوە، بۆیە ئەمڕۆ وەکو یادکردنەوەیەک بۆ خۆپێشاندانەکانی 1ی تشرینی 2019، لە 14 پارێزگای عێراق خۆپێشاندان بەڕێوەچوو.

لە تشرینی 2019 لە پارێزگای زیقار سەرهەڵدانی خۆپێشاندەران هەبوو کە دەرئەنجامەکەی بە کوژرانی نزیکەی 280 خۆپێشاندەر و برینداربوونی سێ هەزار خۆپێشاندەری دیکە کۆتاییهات تاوەکو گەیشتە ئەو راددەیەی حکومەتی عێراق بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت بدات.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار