وەزیری پەروەردە ماوەی شەش ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم، رایگەیاند:گ بەهۆی هەڵبژاردنەكانەوە ماوەی شەش رۆژ دەكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندندا".
وەزیری پەروەردە دەڵێت، لە رۆژی 6ی مانگ ناوەندەکانی خوێندنی حکومی سەرجەمیان پشوویان دەبێت تاوەکو رۆژی 12-10-2021، رۆژی 10-10-2021 پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت، رۆژی 11ی مانگیش کۆمیسیۆن پێویستی بە ناوەندەکانی خوێندنە، واتە لە رۆژی 12ی 10 دەوام لە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 02-10-2021، لە رێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە گەڕەکی گەلاوێژ لە شاری هەولێر، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە بڕیارماندابوو هاوئاهەنگییەکی تەواو لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقی فیدراڵ بکەین، بۆ ئەو مەبەستەش پێشبینی ئەوەمان دەکرد 3 رۆژیان پێویست بێت بۆ ئەوەی ناوەندەکانی خوێندنیان پێ بدەین، بەڵام وادیارە کۆمیسیۆنی باڵا داوای کاتێکی زیاتر دەکات".
ئالان حەمەسەعید ئەمڕۆ شەممە فەرمانێکی وەزاری لەوبارەیەوە دەردەچێت و وتی: "لە رۆژی 6ی مانگ ناوەندەکانی خوێندنی حکومی سەرجەمیان پشوویان دەبێت تاوەکو رۆژی 11-10-2021، رۆژی 10-10-2021 پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت، رۆژی 11ی مانگیش کۆمیسیۆن پێویستی بە ناوەندەکانی خوێندنە، واتە لە رۆژی 12ی 10 دەوام لە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی دەستپێدەکاتەوە. واتە دەوام لە 6ی مانگ رادەگیرێت و لە 12ی مانگ دەوام لە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی دەستپێدەکاتەوە".
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڕیارە لە 10ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.
