دوو وەزارەت و سێ دەستە بەشداری دەنگدانی تایبەت دەکەن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند:"هەریەک لە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و دەزگای دژە تیرۆری عێراق و زیندانییەکان لەچوارچێوەی دەنگدانی تایبەتدا بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن".
ئەمرۆ شەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2021، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند:" هەریەک لە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆیی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و دەزگای دژە تیرۆری عێراق و زیندانییەکان، ئەو دەستانەن کە دەنگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە".
ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی١٠ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و تیایدا زیاتر لە ٢٥ ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە بۆ هەڵبژاردنی ٣٢٩ ئەندام پەرلەمان.
لەلایەن خۆشییەوە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تەواوی پێداویستییە لۆجستییەکانی ئامادەکردووە و رێکارە یاسایییەکان گیراونەتەبەر و هەموو شتێک ئامادەیە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە.
