نێچیرڤان بارزانی: مام جهلال ئاواتهخوازی یەكڕیزی تەبایی و برایەتی بوو كە كلیلی سەركەوتنمانە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مام جەلال رایگەیاند: "مام جهلال ئاواتهخوازی یەكڕیزی، تەبایی و برایەتی بوو كە كلیلی سەركەوتنمانە."
ئەمڕۆ یەکشهممه 3ی تشرینی یەکەم 2021، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی نووسیویەتی، "ئەمڕۆ له يادی كۆچى سەرۆك مام جەلالدا بە رێزەوە یادی خەبات و تێكۆشانیان بۆ ھێنانەدی مافەكانی گەلانی عێراق و گەلی كوردستان بەتایبەتی دەكەینەوە. مام جهلال ئاواتهخوازی یەكڕیزی، تەبایی و برایەتی بوو كە كلیلی سەركەوتنمانە. یادەوەریتان بەخێر و گیانتان شاد."
جەلال حوسامەدین نوروڵڵا نووری، لە ساڵی 1933 لەدایکبووە و بە مام جەلال ناسرابوو، سکرتێری پێشووی یەکێتی و سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق بوو. لە ساڵی 2012 بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە رەوانەی ئەڵمانیا کرا، رۆژی سێشەممە 3ـی ئۆکتۆبەری 2017 لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
