کەجەکە لەبارەی ساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلالەوە پەیامێك بڵاودەكاتەوە
4 ساڵ لەمەوپێش
كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (کەجەکە) رایگەیاند: "هیوادارین كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به پشتبه‌ستن به میراتی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی مام جه‌لال بتوانێت به‌هێزتر له جاران له سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی باشووری كوردستان و عێراق رۆڵ بگێڕێت".
ئەمڕۆ یەکشه‌ممه 3ی تشرینی یەکەم 2021، لە چوارەم ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی، سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی و سەرککۆماری پێشووی عێراق. كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند: "له ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لالدا به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆمانی ده‌زانین كه بۆ خاوه‌ن ده‌ركه‌وتن له میرات و بیروه‌ره‌ی ئه‌و سه‌ركرده مه‌زنه‌ی گه‌له‌كه‌مان په‌ره به تێكۆشانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و خۆڕاگری له دژی داگیركه‌ران بده‌ین".
ئاماژە بەوەشدەکات، "ئه‌و دۆستایه‌تی و هاوڕێیه‌تییه‌ی كه له نێوان سه‌رۆك مام جه‌لال، رێبه‌ر ئاپۆ و مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌ددا بونیادنرا بوو به هه‌وێنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له هه‌ر چواربه‌شی كوردستان و ده‌سكه‌وتی مه‌زنی نیشتمانی و دیموكراتی لێكه‌وته‌وه".
ڕاگەیەندراوی کەجەکە
بۆ رای گشتی
له چواره‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانی، رێبه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری عێراق، سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ بیره‌وه‌ری به‌ڕێزیان داده‌نه‌وێنین و پابه‌ندبوونی خۆمان به رێبازی ئازادیخوازی و نیشتمانپه‌ره‌وه‌رییان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
له مێژووی هه‌ر نه‌ته‌وه‌ییه‌كدا كه‌سانێك ده‌رده‌كه‌ون كه به زانابوونی مێژوویی، لێهاتوویی سیاسی و هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕی مۆركی خۆیان له رووداو و پێشهاته‌كان ده‌ده‌ن و ده‌بنه به‌شێك له ناسنامه و مێژووی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه. سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانیش ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌یه كه به زیاتر له نیو سه‌ده خه‌بات و تێكۆشان له پێناو ماف و ئازادییه‌كانی گه‌لی كورددا شوێنپه‌نجه‌ی له سه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌ر چوار به‌شی كورستان و به تایبه‌تیش باشووری كوردستان دیاره.
هه‌ر له‌م پێگه‌یه‌وه توانی له سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و عێراقیش ببێته ناونیشانی پێكه‌وه‌ژیان، ئاشتی، دانۆستان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان. ئه‌و دۆستایه‌تی و هاوڕێیه‌تییه‌ی كه له نێوان سه‌رۆك مام جه‌لال، رێبه‌ر ئاپۆ و مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌ددا بونیادنرا بوو به هه‌وێنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له هه‌ر چواربه‌شی كوردستان و ده‌سكه‌وتی مه‌زنی نیشتمانی و دیموكراتی لێكه‌وته‌وه كه تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامن. له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا كه دوژمنانی گه‌لی كورد هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد ده‌ده‌ن، پابه‌ندبوون به میراسی شۆڕشگێڕی، نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌ره‌وه‌ری ئه‌م دۆستایه‌تییه كلیلی تێپه‌ڕبوونه له قه‌یرانه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه‌كان.
له چواره‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لالدا به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆمانی ده‌زانین كه بۆ خاوه‌ن ده‌ركه‌وتن له میرات و بیروه‌ره‌ی ئه‌و سه‌ركرده مه‌زنه‌ی گه‌له‌كه‌مان په‌ره به تێكۆشانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و خۆڕاگری له دژی داگیركه‌ران بده‌ین و له‌سه‌ر بنه‌مانی ئاشتی و دادپه‌ره‌وه‌ری و یه‌كسانی ژیانێكی ئازاد و دیموكراتی له هه‌موو كوردستاندا بونیاد بنێین. هیوادارین كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به پشتبه‌ستن به میراتی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی سه‌رۆك مام جه‌لال بتوانێت به‌هێزتر له جاران له سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی باشووری كوردستان و ئێراق رۆڵ بگێڕێت.
له‌گه‌ڵ رێزدا
كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان KCK
