قوباد تاڵەبانى رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتی

وتەبێژی قوباد تاڵەبانى سەرۆکى لیستى هاوپەیمانى کوردستان لەسەر کاندیدەکانى هاوپەیمانى لەکەرکوک ڕونکردنەوە دەدات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تاكە‌ كاندیدی ھاوپە‌یمانى كوردستان لە‌بازنە‌ی (2)ی كە‌ركوك تە‌نھا گە‌یلان قادرە‌".

لەڕونکردنەوەیەکدا سەمیر هەورامى وتەبێژی قوباد تاڵەبانى ئاشكرایكردوه‌، "چە‌ند ڕۆژێكە‌ لە‌ڕێی تە‌لە‌فۆنە‌وە‌، پەیوە‌ندی بە‌ھاوڵاتیانی شاری كە‌ركوكە‌وە‌ دە‌كرێت بە‌ناوی نوسینگە‌ی بە‌ڕێز قوباد تاڵە‌بانییە‌وە‌و داوا لە‌ھاوڵاتییان دە‌كرێت كە‌ دە‌نگبدە‌‌ن بە‌دكتۆرە‌ ئاشتی، بۆیە‌ بە‌پێویستمانزانی بۆ ڕای گشتیی‌و كە‌ركوكییە‌‌ خۆشە‌ویستە‌كان بە‌تایبە‌ت ڕونبكە‌ینە‌وە‌".

هەورامى جەختیکردۆتەوە، "بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك‌ ئەوان ئاگاداری ئە‌و پە‌یوە‌ندییانە‌ نین‌و تاكە‌ كاندیدی ھاوپە‌یمانی كوردستانیش لە‌بازنە‌ی (2)ی كە‌ركوك تە‌نھا گە‌یلان قادرە‌ كە‌‌ ژمارەكە‌ی‌ (21)ه‌".

وتەبێژی قوباد تاڵەبانى داوا لەکەرکوکیەکان دەکات لەبازنەى 2ی کەرکوک، دە‌نگبدەن بەگەیلان قادر نە‌ك كە‌سی تر کە بەوتەى خۆى، "ئە‌و بڕیارە‌ش لە‌بە‌ر ڕۆشنایی بە‌رژە‌وەندی ھاوپە‌یمانی كوردستان‌و گشتی دراوە‌".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار