موقتەدا سەدر پشتیوانی دەنگدانێكی پاك و بێ ترس و تۆقاندن دەكەین
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند:" ئومێد دەکەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەبێ ترس و تۆقاندن دەنگ بدەن و ئەوانیش هەر ناڕەزاییەکی هێزە ئەمنییەکان دەگەیەنن کە بەهۆیەوە دەستوردان و پێشێلکاری مافەکانیاندا بکرێت.
ئەمرۆ هەینی 8ی تشرینی یەکەمی 2021، موقتەدا سەدر لەپەیامێکدا باسی لەوەشکردوە، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان لەپێناو وڵات و پرۆسەی چاکسازیدا دەنگ دەدەن و داواکاری ئەوانیش ئەوەیە ئومێد دەکەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەبێ ترس و تۆقاندن دەنگ بدەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەر هێزە ئەمنییەکان پارێزگاری نیشتیمان بن، رەوتی سەدر پشتیوانیان دەکات و رێگەش نادات دەستوردان و پێشێلکاری لە مافەکانیاندا بکرێت.
کاتژمێر 7:00ی ئەمرۆ هەینی، لە سەرتاسەری عێراق پرۆسهی دهنگدانی تایبهت دهستیپێكردو ناوهندهكانی دهنگدان به رووی هێزه ئهمنییهكان و ئاواره و زیندانیكراوهكاندا كرانهوه.
لە تەواوی عێراق، یەک ملیۆن و 75 هەزار و 727 کەس لە هێزە ئەمنییەکان لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان هەیە. هەروەها لە زیندانەکاندا، 671 کەس ئەو مافەیان هەیە. ئەو ئاوارانەشی کە لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق تۆمارکراون و مافی دەنگدانیان هەیە، لە 17 پارێزگا دەنگ دەدەن و ژمارەیان 120 هەزار و 126 کەسە و زۆرینەیان لە هەرێمی کوردستانن.
