ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان: به‌ده‌نگێكى زوڵاڵ‌و دلێره‌وه داوا له‌خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ین ده‌نگمان پێبده‌ن
"له‌ڕابردودا له به‌شداریكردنمان له‌پرۆسه‌ى سیاسی‌دا به‌كارى نایاسایی‌و سه‌فه‌قاتى ژێر به‌ژێره‌وه تێوه‌نه‌گلاوین"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
عومه‌رى سه‌ید عه‌لى ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌كۆتا ڕۆژى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "هاوڵاتیانى كوردستان.. ئێوه‌ى خۆشه‌ویست ده‌زانن بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ماوه‌ى ڕابردودا چ له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم‌و چ له‌سه‌ر ئاستى عێراقیش له‌میانى به‌شداریكردنى له‌پرۆسه‌ى سیاسی‌دا به‌كارى نایاسایی‌و سه‌فه‌قاتى ژێر به‌ژێره‌وه تێوه‌نه‌گلاوین".
ده‌شڵێت:"هه‌ربۆیه به‌ده‌نگێكى زوڵاڵ‌و دلێره‌وه بانگه‌شه‌ى خۆمان ده‌ستپێكردوه، له‌و ڕوه‌شه‌وه داوا له‌خه‌ڵكى كوردستان‌و ناوچه دابڕێندراوه‌كان ده‌كه‌ین ده‌نگمان پێبده‌ن، چونكه كاندیده‌كانمان خه‌ڵكانى پسپۆڕ‌و شایسته‌ن نوێنه‌رایه‌تیان بكه‌ن".
ڕێكخه‌رى گشتى گۆڕان ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "جارێكى تر داوا له‌هه‌موو كه‌س ده‌كه‌ین به‌شداریی پرۆسه‌ى ده‌نگدان بكه‌ن‌و ده‌نگتان بۆ هاوپه‌یمانى كوردستان‌و له‌ناو ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌شدا ده‌نگتان بۆ كاندیده‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بێت".
ده‌شڵێت:"بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پێویستى به‌هیمه‌ت‌و كۆششى زیاترى هاوڵاتیانى كوردستان هه‌یه، ئه‌م ڕۆڵه‌ى ئێوه ده‌بێته هۆى به‌هێزكردنى به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى سیاسیی ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا".
هه‌روه‌ك به‌هاوڵاتیانى كوردستانى ڕاگه‌یاند، "پاراستنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كه بونى سه‌نگه‌رێكى پته‌وه بۆ خه‌باتى مه‌ده‌نى‌و په‌رله‌مانى‌و به‌هێزبونه‌وه‌ى پێگه‌و سه‌نگى خه‌ڵك له‌هاوكێشه‌ى سیاسى هه‌رێم‌و عێراق".
