مستەفا كازمی فەرمانێكی نوێی راگەیاند
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق فەرمانی كردووە رێگەنەدرێت بە فشاركردن لە هێزە ئەمنییەكان و ئەوانەی مافی بەشداریكردنیان هەیە لە دەنگدانی تایبەت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی فەرمی عیراق، مستەفا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق فەرمانی كردووە رێگەنەدرێت بەهیچ جۆرە فشارێك لە هێزە ئەمنی و سەربازییەكان لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتدا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت دەستی پێكردووە بۆ هەڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، لە سەرتاسەری عیراقیش یەك ملیۆن و 75 هەزار و 727 كەس بەشداری پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەكەن كە كارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە.
هاوكات 120 هەزار و 126 ئاوارەش ئەمڕۆ مافی دەنگدانیان هەیە، لە گرتووخانەكانیش 671 كەس مافی دەنگدانیان هەیە.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
