پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت كۆتایی هات و واده‌كه‌ی درێژ نه‌كرایه‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق كۆتایی هاتنی واده‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی له كاتژمێر6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ راگه‌یاند و ده‌ڵێت كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌ركه‌وتوو بووه و پێشێلكاریی تێدا نه‌كراوه.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه ئامێره‌كانی ده‌نگدان خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی له‌كاتژمێر 6ی ئێواره له‌كار وه‌ستاون و بڕیاره له كاتژمێر 7 ئامیره‌كان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان دابگیرسێنه‌وه.
كۆمسیۆن ده‌ڵێت كه پڕۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتویی و به‌بێ هیچ پێشێلكارییه‌ك به‌ڕێوه‌چووه و ئه‌نجامه‌كانیش له رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێن و هاوكات چه‌ند سندوقێك به ده‌ستی جیاده‌كرێنه‌وه تا بزانرێت له‌گه‌ڵ ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنیدا هاوكاته یان نا.
دوپاتیشیكردوه‌ته‌وه كه دزه‌پێكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به تاوان داده‌نرێت و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له پشتییه‌وه بێت، سزا ده‌درێت.
كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدەستیپێکرد و تاوەکو كاتژمێر 6ی ئێواره پرۆسه‌كه كۆتایی هات.
ئەمڕۆ هەینی 08-10-2021 پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت و لە تەواوی عێراق یەک ملیۆن و 75 هەزار و 727 کەس لە هێزە ئەمنییەکان لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 331 هەزار و 600 دەنگدەر دەتوانن بەشداری لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن.
بڕیاریشه یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، دەنگدانی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت و به‌پێی ئاماره‌كان نزیکەی 24 ملیۆن و 907 هەزار و 679 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
