مەسرور بارزانی: سوپاسی ھەموو دەزگا ئەمنییە قارەمانەکانمان دەکەم

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان لە دەنگدانی تایبەت پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "سوپاسی ھەموو دەزگا ئەمنییە قارەمانەکانمان دەکەم بۆ بەشداریکردنی بەهێزیان له‌ ده‌نگدانی ئەمڕۆ لە سەرانسەری کوردستان."

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، لە تویتێکدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی، سوپاسی هێزە ئەمنییەکان دەکات بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە "پاراستنی کۆمەڵگە." دەشڵێت، "متمانەی تەواوم بە تواناکانیان هەیە بۆ پاراستنی دەنگدەران لە رۆژی دەنگدانی گشتی له‌ ڕۆژی یەکشەممە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار