سه‌در: داستانی هه‌ڵبژاردن تۆمار كرا و گه‌نده‌ڵه‌كان لاده‌به‌ین
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی به "داستان" ناوبرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، موقته‌دا سه‌در له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نوسیویه‌تی "هێزه ئه‌منییه‌كان له رووی رێكخستن و خۆشه‌ویستیی نیشتمان داستانێكی جوانی هه‌ڵبژاردنیان تۆمار كرد."
سه‌در ده‌ڵێت "چه‌ند گه‌وره‌یه تفه‌نگه‌كانیان بۆ پاراستنی نیشتمان و ده‌نگه‌كانیشیان بۆ خۆشه‌ویستیی نیشتمان بێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رابه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای له هاوڵاتیانی عێراق كرد پشتیوانی له پرۆژه‌ی جساكسازی بكه‌ن و وتی "ئێمه خوێندكاری چاكسازین و له رابردودا ده‌نگی ره‌هامان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی به‌ده‌ست نه‌هێناوه".
سه‌در به‌ڵێنی سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا و رایگه‌یاند كه به سه‌ركه‌وتنی نیشتمان گه‌نده‌ڵه‌كان لا ده‌به‌ن.
