پارێزگاری هەولێر: بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی دەستکراوە بە دروستكردنی چەند بەنداوێك

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند:" دەستکراوە بە دروستكردنی چەند بەنداوێكە لەسەروی هەمویانە بەنداوەكانی گۆمەسەپان، بەستۆرە و مەنداوایە كە بەنداوی بنەڕەتی دەبن بۆ گلدانەوەی ئاو لەسنوری پارێزگای هەولێر، دەشڵێت:" کۆی بودجەی خەرجکراو بۆ چارەسەربونی دۆخی وشکەساڵی لە پارێزگای هەولێر بریتی بووە لە هەشت ملیار و 643 ملیۆن و 411 هەزار و 900 دیناری عێراقی، کە سەرچاوەکانی بریتی بوون لە پاڵپشتی راستەوخۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو و بودجەی تەرخانکراوی وشکە ساڵی". 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی كەم ئاوی و وشكەساڵی لە پارێزگاكە رایگەیاند، 76 بیری جێگرەوە لەو شوێنانە لێدراون كە بیرەكان بەتەواوەتی وشك بون، 25 بیری دیكەش ئێستا لە پڕۆسەدایە و هەندێكیان لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا كاریان تێدا دەكرێت، دەشڵیت، لە ماوەی رابردوو چارەسەری كێشەی 513 بیرمان كردوە لەوانە شۆڕكردنەوەی بۆری و ماتۆڕیان بۆ ئەنجامدراوە.  

باسیلەوەشکردووە، گەیاندنی كارەبای جێگر دانراوە و موەلیدە بۆ 46 بیر كە ئەوانیش تەواو كراون،  لەگەڵ 133 پڕۆژەی راكێشانی تۆڕی ئاو و گەیاندنی كارەبا جێبەجێ كراون.

ئەوەشی خستەڕوو، "ئەو كارانەی كە كراون بۆ دەربازبونی كاتییە لە دۆخێك، بۆ چارەسەربونی ئەو دۆخە لە هەولێر چەند پلانێكی ستراتیژیمان هەیە و باش چونەتە پێشەوە یەكێك لەوانە تەواوكردنی پڕۆژەی ئیفراز 4 كە هۆكارێكی سەرەكی دەبێت كە هەولێر لە قەیرانی گرفتی كەمئاوی رزگاری ببێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دروستكردنی چەند بەنداوێكە لەسەروی هەمویانە بەنداوەكانی گۆمەسەپان، بەستۆرە و مەنداوایە كە بەنداوی بنەڕەتی دەبن بۆ گلدانەوەی ئاو لەسنوری پارێزگای هەولێر. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار