نێچیرڤان بارزانی: ده‌بێت دادوه‌ر ئازاد بێ له بڕیاردان
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ده‌بێت دادوه‌ر ئازاد بێت له بڕیاردان و پارێزراوبێت، ده‌شڵێت: "ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كێشه‌و ته‌حه‌دای زۆری له به‌رده‌مدایه".
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ئەمڕۆ سەرپەرشتیی ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان‌م كرد، پیرۆزبایی لێدەكەم و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم".
وتیشی: "هاوكات پشتگیریی تەواوی خۆم بۆ سەروەریی یاسا و دامەزراوە دادوەرییەكان دووپات دەكەمەوە".
راشیگه‌یاند: ده‌بێت دادوه‌ر ئازاد بێ له بڕیاردان و پارێزراو بێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد: ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێم كێشه‌و ته‌حه‌دای زۆری له به‌رده‌مدایه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
