هەسەدە: گرووپەکانی سەر بە دیمەشق ھێرشیانکرد دوو ئەندامی ئاسایشمان برینداربوون

2 كاتژمێر لەمەوپێش



گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سوریا دیسان هێرشیان بۆ گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەستپێکردەوە و ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت:   دوو ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە خاڵێکی پشکنینی گەڕەکی شێخ مەقسود لە حەلەب بەهۆی هێرشی گرووپەکانی سەر بە دیمەشقەوە برینداربوون.

هەروەها دەشڵێت ئەم هێرشە بەردەوامی چاودێرینەکرددنی ئەو گروپانە دەسەلمێنێت کە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی شارەکە و ژیانی خەڵکی سڤیل.

هێرشەکە سەلمێنەری ئەوەیە دیمەشق ناتوانێت گرووپە چەکدارەکانی کۆنتڕۆڵ بکات،  ئێمە دمیەشق بە بەرپرسیاری تەواوی ئەم هێرشانە دەزانین.

 بارودۆخی ئەمنیی شاری حەلەب بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەچێت و پێکدادانی پچڕپچڕ لەنێوان سوپای سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە چەند گەڕەکێکی ستراتیژی دەستیپێکردووە. لە کاتێکدا شەڕی چەکداری لە ئارادایە، نیشانەشکێنەکان جموجۆڵیان لە ناوچە سەرەکییەکان پەکخستووە و مەترسییان بۆ سەر ژیانی مەدەنییەکان دروست کردووە.

 ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕوودانی ئەو شەڕ و پێکدادانە چەکدارییانەی لە سنووری باکووری حەلەب پشتڕاست کردەوە، کە بووەتە هۆی تێکچوونی تەواوی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە.

گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب، کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردن، لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سەر بە هەسەدەدان و هاوسنوورن لەگەڵ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی سووریا. بازنەی شیحان وەک خاڵێکی بەیەکگەیشتنی ستراتیژی لەنێوان ئەو ناوچانەدا دەبینرێت. دروستبوونی شەڕ لەم تەوەرانەدا و بەکارهێنانی نیشانەشکێن، مەترسییەکی گەورەی بۆ سەر سەلامەتی مەدەنییەکان دروست کردووە و ئاماژەیە بۆ قۆناغێکی نوێی گرژییەکان لەنێوان لایەنە ناکۆکەکانی ناو سووریا.

بەپێی نوێترین زانیارییە مەیدانییەکان، ئێستا پێکدادانی پچڕپچڕ لەنێوان سوپای سووریا و هێزەکانی هەسەدە لە دەوروبەری گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە شاری حەلەب لە ئارادایە. هاوکات لەگەڵ ئەم شەڕە، نیشانەشکێنەکانی هەسەدە لە دەوروبەری بازنەی شیحان جێگیر بوون و هێزە ئەمنییەکان، هاووڵاتییانی مەدەنی و هەر جموجۆڵێک لەو ناوچەیەدا بێت دەکەنە ئامانج.

ئەم پەرەسەندنانە دوای ئەوە دێن کە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب ڕایانگەیاندبوو کە بازگەیەکی هاوبەشی ئەوان و هێزەکانی ئاسایشی گشتی لە بازنەی شیحان کەوتووەتە بەر هێرشێکی چەکداری و بەهۆیەوە 2 کارمەندیان بریندار بوون. هەرچەندە ئاسایشی ناوخۆی حەلەب گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریای بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کرد، بەڵام میدیا فەرمییەکانی سووریا و ڕاپۆرتە مەیدانییەکان ئاماژە بۆ پێکدادانی ڕاستەوخۆ لەنێوان سوپای سووریا و هەسەدە دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار