پێشمەرگە و سوپای عێراق لەئۆپەراسیۆنێكدا 14 شوێنو پەناگەی داعش لەناو دەبەن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند:" ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێكدا هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق توانیان 14 شوێنو پەناگەی داعش لەناو دەبەن.
ئەمڕۆ چوار شەممە 8ی كانوونی یهكهمی 2021 بهگوێرهى ڕاگهیهنراوێكى وهزارهتى پێشمهرگه، "ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراقی لەهەردوو میحوەری یەکی گەرمەسێرو دوی قەرەتەپە بەردەوامی هەیە".
ئهوهش ڕونكراوهتهوه، "پێشمەرگەو سوپای عێراق توانیویانە بەشێکی زۆری ناوچەکە کێوماڵ بکەن، لەهەندێ خاڵدا نزیکبونەتەوە لەیەکترییو هاوکارییو هەماهەنگی لەنێوانیان هەیە، ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتوانە بەڕێوەدەچێت، توانراوە (14) شوێنو پەناگەی داعش لەناو ببرێن".
ئهوهش هاتوه، "هێزەکانی پێشمەرگە لەو ئۆپەراسیۆنەدا، کێوماڵێکی وردی گوندەکانی (شۆراو، دەراجە، بەلەکەی سەروو، بەلەکەی خواروو، دۆڵی گوڵم کەوە، گوندی قۆری چایی) لەمیحوەری دوی قەرەتەپەو گوندەکانی (قوبەلبن، معدانەکان، هۆدەلی، تەپەکزن، خدران، بشر) لەمیحوەری یەکی گەرمەسێریان کردوە".
جهختیشیكردۆتهوه، "تائێستا هیچ ڕوبەڕوبونەوەیەکی ڕاستەوخۆ، لەنێوان پێشمەرگەو پاشماوەی چەکدارانی داعش دروستنەبوە، لەو ئۆپەراسیۆنەشدا، لەمیحوەری گەرمەسێرەوە هەریەک لەلیواکانی (3و 5) پیادەو لەمیحوەری دووی قەرەتەپەوە لیواکانی (9و 17) پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ چەند یەکەیەکی هێزەکانی (70) بەشداریی تێدادەکەن".
