جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان پەیامێك ئاراستەی فراكسیۆنه‌كان دەكات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكى به‌په‌له ئاراسته‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات‌و ده‌ڵێت:"كات كراوه نییه له‌به‌رده‌م فراكسیۆنه‌كان‌و ده‌بێت كۆمسیۆن پێش مانگى سێى ساڵى داهاتوو كاراكرابێته‌وه".
هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا وتى:"ئه‌مجۆره ڕێكنه‌كه‌وتنه‌ى ڕاگه‌یاندنه‌كانیش به‌شێكه له‌گه‌نده‌ڵى".
هه‌ورامى باسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد‌و ڕایگه‌یاند، "پێش مانگى سێى ساڵى داهاتوو پێویسته كۆمسیۆن كارابێته‌وه‌و هه‌ڵبژاردنیش له‌واده‌ى خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت كه مانگى 10ى ساڵى داهاتوه".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستى پارتیش له‌باره‌ى شێوازى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند، "ئه‌گه‌رچى ئێستا من وه‌ك جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان قسه ده‌كه‌م، به‌ڵام هه‌ڵوێستى پارتى له‌كۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان له‌په‌رله‌مان ئه‌وه‌بوه، پارتی پێى باشه كار به‌لیستى نیمچه كراوه بكرێت‌و كوردستانیش یه‌ك بازنه بێت، ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریش پێویست بێت، بسپێردرێت به‌خولى داهاتوى په‌رله‌مانى كوردستان".
ئاماژه‌ى به‌چاكسازیه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش جه‌ختیكرده‌وه، "پێویستمان به‌ئیراده‌یه‌كى به‌هێزى سیاسیی لایه‌نه سیاسییه‌كانى ناو كابینه‌كه هه‌یه، پرسى كۆمسیۆنیشمان بۆ لێكتێگه‌یشتنى لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌جێهێشتوه، به‌ڵام كات كراوه نییه له‌به‌رده‌م فراكسیۆنه‌كان كه نه‌گه‌نه ڕێكه‌وتن، چونكه ده‌بێت هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌مانگى 10ى ساڵى داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت".
ئه‌وه‌شى وت:"بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت كۆمسیۆن پێش مانگى سێ كاراكرابێته‌وه، هیوادارین لایه‌نه‌كان هیچ بیانویه‌كى حزبى‌و به‌شكارى نه‌كه‌نه بیانوو بۆ كارانه‌كردنه‌وه‌ى كۆمسیۆن‌و دواخستنى هه‌ڵبژاردن".
