بافڵ تاڵەبانی: ناهێڵین یەکێتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بەکاربھێنرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



 

 

هاوڵاتى

بافڵ تاڵەبانی دەڵێت:" بەڵێن دەدەین پەند لە رێبازەکەی مام جەلال وەربگرن بۆ راستکردنەوەی ھەڵە و کەموکوڕییەکان".  ده‌شڵێت: "ناهێڵین یەکێتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بەکاربھێنرێت".

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، ئەمڕۆ سیشەممە 14ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، بافڵ تاڵەبانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی لە مەکتەبی سیاسی حزبه‌كه‌ی لە شاری هەولێر چاوی کەوت بە ژمارەیەک لە لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند: "بەڵێن دەدەین یەکێتی ناو یەکێتی بپارێزین و پەند لە رێبازەکەی مام وەربگرین بۆ گەشەپێدانی یەکێتی و راستکردنەوەی ھەڵە و کەموکوڕییەکان".

به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌: "لە دیدارێکدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، د. رێبوار ئیسماعیل، لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر و چەتۆ ساڵح، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەیبوون، بافڵ تاڵەبانی وتی: "ئێوەی تێکۆشەران سەرمایەیەکی گرنگ و بەنرخی یەکێتی و ماندووبوون، خەباتتان جێگای ستایشی بەردەواممانە و رابردووتان جێگای شانازییە نەک ھەر بۆخۆتان بەڵکو بۆ یەکێتیش، بۆیە ئێمە ئەرکمانە خزمەتتان بکەین و وەفاداری خەباتی ئێوە بین".

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "لەئاست قوربانیدانەکانتاندا بەڵێن دەدەین یەکێتی ناو یەکێتی بپارێزین و پەند لە رێبازەکەی مام وەربگرین بۆ  گەشەپێدانی یەکێتی و راستکردنەوەی ھەڵە و کەموکوڕییەکان، نەھێڵین یەکێتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بەکاربھێنرێت و لەبەرامبەر ئێوەشدا دووپاتی دەکەینەوە ئێستا یەکێتی یەکێتی مام، تێکۆشەران، پێشمەرگەی دێرین، کەسوکاری شەھید، زیندانیانی سیاسی و یەکێتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و بەروئیایەکی نوێوە حزب دەکەینە ئامرازێک بۆ خزمەتکردنی زیاتر خەڵک".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار