بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی سلێمانی دەست بەکار بوو

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئەمڕۆ لیوای پۆلیس 'خۆشەویست جمال ئەحمەد' وەک بەڕێوەبەری نوێی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ''بە وەکالەت'' دەست بەکار بوو. 

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی کانوونی یەکەمی 2021 ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەووە، ''ئاماژە بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیوای پۆلیس 'خۆشەویست جمال ئەحمەد' وەک بەڕێوەبەری نوێی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ''بە وەکالەت'' دەست بەکار بوو. 

دوێنێ 14ی کانوونی یەکەمی 2021، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا عه‌مید فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی بگوازێته‌وه‌ بۆسه‌ر میلاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم.

نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم به‌ ژمارە 25311 لە رۆژی دووشه‌ممه‌ 13ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ركراوه‌ و تیایدا بڕیاردراوە بە گواستنەوەی عەمیدی هاتووچۆ فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ سەر میلاکی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان.

به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌، لیوا خۆشەویست جەمال ئەحمەد، کە بەڕێوەبەری سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش ( PJCC)یە وەک بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بە وەکالەت لە شوێنی عەمید فەرەیدون عومەر دەستبەکاردەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار