عه‌بدولستار مه‌جید: ئاینی ئیسلام ئایینی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند:" ئه‌و ده‌قه شیعریه نادروسته‌و وه‌ك دزیه‌كی ئه‌ده‌بی له سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی خۆیه‌وه ده‌ستكاری كراوه". دەڵێت:" ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئایینی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته و پێویسته له‌سه‌ر هه‌مو سێكته‌ره‌كان شكۆ و ڕێزی بپارێزن".
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی کانوونی یەکەمی 2021 عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری لە پەرلەمانی کوردستان له یاداشتێكدا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانی كردوه، رایگه‌یاندوه، "ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئایینی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته و پێویسته له‌سه‌ر هه‌مو سێكته‌ره‌كان شكۆ و ڕێزی بپارێزن هه‌روه‌ك له مادده‌ی 2ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقی ساڵی 2005 هاتوه، ئه‌م جۆره تێكستانه، ئه‌گه‌رچی له رونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌شدا هاتوه كه لاده‌برێت، به‌ڵام ئه‌م جۆره ره‌وته دژه له‌گه‌ڵ پره‌نسیپی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه، كه هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌وی ده‌كات، ته‌نانه‌ت خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه به ره‌وتی (خطاب الكراهیة) ده‌كات".
عه‌بدولستار مه‌جید، ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئه‌و ده‌قه شیعریه نادروسته‌و وه‌ك دزیه‌كی ئه‌ده‌بی له سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی خۆیه‌وه ده‌ستكاری كراوه، ئه‌و بڕگه‌یه‌ی لاوكی (ده‌روێش عه‌بدی) له كتێبی (زمان و ئه‌ده‌بی كوردی) پۆلی ده‌یه‌می ئاماده‌یی دانراوه، ئه‌ویش گۆڕین و ده‌ستكاریكردنی ده‌قه فۆلكلۆریه‌كه‌یه، واته ده‌قی لاوكه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا به‌و شێوه‌یه نییه كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نه‌قڵی كردوه".
عه‌بدولستار مه‌جید باسی لەوەشکردوە، "لە كتێبی (زمان و ئه‌ده‌یی كوردی) ده‌بینێ له كۆتاییدا ئاماژه به‌و سه‌رچاوه‌یه كراوه كه لاوكه‌كه‌ی لێ وه‌رگیراوه، ئه‌ویش كتێبێكه به‌ناوی (كۆمه‌ڵێك لاوك و حه‌یران) كۆكردنه‌وه‌ی: محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم، كاتێك ده‌چینه‌وه‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی محه‌مه‌دی مه‌لاكه‌ریم، ده‌بینی ئه‌و به‌شه‌ی لاوكه‌كه كه كێشه‌كه‌ی ناوه‌ته‌وه له‌وێ به‌جۆرێكی دیكه نوسراوه".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری لە پەرلەمانی کوردستان رونیشیکردوەتەوە، ده‌قی لاوكه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیدا هاتوه و لێیوه‌رگیراوه نوسراوە، "منێ رۆژێ سێ جاران كه‌ره‌م نه‌كه‌ن بده‌روێشێ عه‌بدی، حاشادكه‌م لدینێ محه‌مه‌دی، ساف ئێزیدیمه"، بەڵام ده‌قی لاوكه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی له كتێبی (زمان و ئه‌ده‌بی كوردی) پۆلی 10 دا هاتوه، "(منێ رۆژێ سێ جاران كه‌ره‌م دكه‌م ب(ده‌روێشێ عه‌ڤدی) حاشا دكه‌م ل دینێ (موحه‌مه‌دی)، ساف ئه‌ز (ئێزدی)مه)".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری دەپرسێت، "بۆچی (نه‌كه‌ن) كراوه به (دكه‌م)؟، بۆچی (ئه‌ز) بۆ ده‌قه‌كه زیادكراوه؟، جگه له‌وانه به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی خودی ئێزیدییه‌كان كه لاوكه‌كه‌ی تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناو كتێبی پۆلی 10 تێك ناكاته‌وه".
