ئێران لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم ڕێکدەکەوێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕێککەوتنی وڵاتەکەی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند:"هاوکاری و هەماهەنگی هەردوولا زیاد دەکات".
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی کانوونی یەکەمی 2021 حوسێن ئەمیر عەبدوللهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران له لێدوانێكد ڕایگەیاند: "شەوی رابردو لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم گەیشتینە رێککەوتنێکی باش کە هەندێک لە نیگەرانییەکانی باسکراو سەبارەت بە بەرنامە ئهتۆمیهكهی ئێران چارەسەر دەکات و یارمەتی بەردەوامبون و پتەوکردنی هاوکاری نێوانمان دهدات".
وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لهوهشكرد، ئهو دهقانهی كه لهلایهن تیمی دانوستانی ئێرانهوه له گفتوگۆكانی ڤییهنا پێشكهشكراون، بەتەواوی لەسەر بنەمای رێککەوتنی ناوهکین و هیچ شتێک لە دەرەوەی بواری ئەم رێککەوتنە نییە، ئەو دەقانە بەرهەمی دەیان کاتژمێری گفتوگۆن و نزیکبونەوەن، مهرجی ئهوان ئهوهیه به تهواوی سزاكانی سهر تاران ههڵبگیرێت.
