ئاكرێ؛ خێزانێكی پێنج كەسی بە دوكەڵی خەڵوز خنكان
وێنەی دوان لە منداڵە خنكاوەكان
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی دووکەڵی خەڵووزەوە، دایکێک و چوار منداڵی لە گوندێکی نزیک ئاکرێ خنکاون و ئێستا تەرمەکەیان لە نەخۆشخانەی ئاکرێیە.
كەسێی نزیكی قوربانیەكان بە هاوڵاتی وت:" رووداوەکە لە گوندی قوپکی سەر بە شارۆچکەی گرەسێنی ئاکرێ روویداوە، دایکەکە و چوار منداڵەکەی لە خەودا بوون و بەهۆی ئەوەی خەڵووزیان کردووەتە نێو تەنەکەیەک و دواتر ئاگرەکەی کوژاوەتەوە و بووەتە دووکەڵ، خنکاون.
وتیشی:" یەکێک لە منداڵەکان تەمەنی 28 ساڵە و خاوەنپێداویستیی تایبەتە، سێ منداڵەکەی دیکەش یەکیان لە پۆلی سێی بنەڕەتی بووە و ئەوی دیکەش لە پۆلی پێنج . بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە بۆ رووداو پیاوی خێزانەکە پێشمەرگەیە و لە دەوام بووە.
ناو و تەمەنی دایک و منداڵەکانی
1- بیلمەس مستەفا، تەمەن 42 ساڵە
2- رەوان عوزێر خدر، تەمەنی 9 ساڵە
3- موراد عوزێر خدر، تەمەنی 11 ساڵە
4- سەعد عوزێر خدر، تەمەنی 28 ساڵە
5- خەلات عوزێر خدر، تەمەنی 12 ساڵە
