عەبدولستار مەجید: لەمانگێكدا داهاتی كارەبا 121 ملیار دینار بووە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان، ڕایگەیاند:" لەڕۆژی 23ی ئەم مانگەدا داهاتی كارەبای هەرێم بەراورد بەمانگی پێشوتر بۆ دوو هێندە زیادیكردوە، بەشێوەیەک داهاتی ئەم مانگەی کارەبا گەیشتوەتە 121 ملیارو 650 ملیۆن دینار".
ئەمڕۆ شەممە، 25 ی کانوونی یەکەمی 2021، عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی كوردستان لەپەیجی خۆی لەفەیسبوک لەبارەی داهاتی مانگی 12ی 2021ی کارەبای هەرێمی کوردستانەوە نوسیویەتی:"لەڕۆژی 1ی مانگ تاوەکو 23ی ئەم مانگە، واتە تەنها لە23 ڕۆژی مانگی 12 كە بێگومان بەتەواوبونی مانگەكە ژمارەكان بەرزتردەبنەوە، داهاتی کارەبا لەسلێمانی 72 ملیار دینار، هەولێر 41 ملیار دینار، هەڵەبجە یەك ملیارو 500 ملیۆن دینار، دهۆك شەش ملیارو 500 ملیۆن دینارو لەگەرمیانیش 650 ملیۆن دینار بووە، كۆی گشتی داهاتەكەش بریتیه لە121 ملیارو 650 ملیۆن دینار".
دەشڵێت:"بۆ زانیاریتان داهاتی مانگی ڕابردوی کارەبا 61 ملیار دینار بوە، ئەم مانگە دوو هێندە زیادیکردوە، کەچی بەو هەموو داهاتو پارەو بودجە زەبەلاحەوە، هێشتا ناتوانن موچەی ئەو خەڵکەش بدەنو پاساوی کەمی داهاتو نەبونی پارە دەهێننەوە".
