ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان: بۆ ساڵی تازە مۆڵەت دراوەتەوە 50 پڕۆژە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێم ڕایگه‌یاند:" له‌ساڵى 2021 مۆڵه‌ت به68 پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان دراوه‌و 902 پڕۆژه په‌سه‌ندكراوه كه گوژمه‌ى وه‌به‌رهێنانیان زیاتر له20 ملیار دۆلار بوه". دەشڵێت:" بۆساڵى 2022 یش نه‌خشه‌ى وه‌به‌رهێنان دروستده‌كه‌ن‌و داواى دابینكردنى زه‌وى پێویست ده‌كه‌ن‌و 50 پڕۆژه ئاماده‌كراوه بۆ سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم‌و 9 ناوچه‌ى پیشه‌سازى گه‌وره دروستده‌كرێن".
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، محه‌مه‌د شوكرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:" له‌مساڵدا 68 پڕۆژه مۆڵه‌تدراون‌و بۆساڵى 2022یش نه‌خشه‌ى وه‌به‌رهێنان دروستده‌كه‌ن‌و داواى دابینكردنى زه‌وى پێویست ده‌كه‌ن‌و 50 پڕۆژه ئاماده‌كراوه بۆ سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم‌و 9 ناوچه‌ى پیشه‌سازى گه‌وره دروستده‌كرێن".
وتیشى:"ئه‌و پڕۆژانه‌ى له‌ساڵى 2006وه مۆڵه‌تیان پێدراوه 1086 پڕۆژه بوه‌و 150 پڕۆژه مۆڵه‌ته‌كانیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و 1016 پڕۆژه‌ى مۆڵه‌تدراو ئێستا له‌كاردان‌و ئه‌وانه‌ش هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه دراونه‌ته وه‌به‌رهێنه‌رى تر‌و هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئه‌و پڕۆژانه‌ى نیشته‌جێبون كه هاوڵاتیان كێشه‌یان له‌گه‌ڵیان هه‌بوه".
ناوبراو باسى له‌وه‌شكرد، بۆ ساڵى 2022 دوو كۆنفرانسى گه‌وره‌ى ژینگه‌یی‌و كشتو‌كاڵى له‌هه‌رێم ده‌به‌سترێت.
له‌ساڵانى ڕابردوو گه‌وره‌ترین كێشه‌ى هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژانه‌ى وه‌به‌رهێنان بوه كه پڕۆژه‌ى نیشته‌جێبون بون‌و تائێستاش به‌شێك له‌هاوڵاتیان له‌چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌كانى ده‌شتى به‌هه‌شت‌و فلۆریا ستى‌و چه‌ندان پڕۆژه‌ى تر زیاتر له100 هه‌زار دۆلاریان داوه‌و هیچ یه‌كه‌یه‌كیان بۆ دروستنه‌كراوه.

