هێزێکى فه‌ره‌نسى له‌قه‌ره‌چوغ دوو چه‌کدارى داعش ده‌کوژێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق به هه‌ماهه‌نگى هێزه فه‌ره‌نسییه‌کان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر قه‌ره‌چوغ و فه‌رمانده‌یه‌کى پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت دوو چه‌کدارى داعش کوژراون.
هێزێکى فه‌ڕه‌نسا له‌چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکه به‌شداره له هه‌ڵمه‌تى هاوبه‌شى هێزه ئه‌منییه‌کانى عێراق به‌مه‌به‌ستى کێوماڵکردنى پێگه‌کانى داعش له‌چیاى قه‌ره‌چوغ، له هه‌ڵمه‌ته‌که‌شدا دوو چه‌کدارى داعش کوژران.
غازى فه‌یسه‌ڵ، فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه له‌سنورى قه‌زاى مه‌خمور رایگه‌یاند:" هێزێکى فه‌ڕه‌نسا چه‌ند رۆژێکه له سنورى چیاى قه‌ره‌چوغ جێگیرکراون بۆله‌ناوبردنى داعش ، به‌یانى ئه‌مڕۆش ئه‌و هێزه دوو چه‌کدارى داعشیان کرده ئامانج و له‌ناویان بردن، هه‌روه‌ها ته‌رمى هه‌ردوو چه‌کداره‌که‌ش له‌ژێر ده‌ستى هێزه‌کانى فه‌ڕه‌نسادایه.
هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند ئۆپراسیۆنه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن بۆئه‌وه‌ى داعش له‌شاخى قه‌ره‌چوغ به‌ته‌واوى له‌ناو ببرێت و شوێنى حه‌وانه‌وه‌یان نه‌مێنێت له‌سنوره‌که.

