ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار: له 11 مانگى ئه‌مساڵدا چوار ملیۆن گه‌شتیار هاتونه‌ته هه‌رێم

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێم ئاشکراى کرد، له 11 مانگى ئه‌مساڵدا 4 ملیۆن و 93 هه‌زار و 888 گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌رێمى کوردستان.
به‌پێى ئامارێکى ده‌سته‌که، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا کۆتایى مانگى 11 چوار ملیۆن و 93 هه‌زار و 888 گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌رێمى کوردستانه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێى ئاماره‌که یه‌ک ملیۆن و 957 هه‌زار گه‌شتیار که ده‌کاته 48٪ چونه‌ته پارێزگاى هه‌ولێر و یه‌ک ملیۆن و 375 هه‌زار و 216 گه‌شتیار که ده‌کاته 34٪ چونه‌ته پارێزگاى سلێمانی، هه‌روه‌ها 753 هه‌زار و 542 گه‌شتیار که ده‌کاته 18٪ چونه‌ته پارێزگاى دهۆک و 8 هه‌زار و 130 گه‌شتیاریش چونه‌ته ئیداره‌ى گه‌رمیان.
هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که ئه‌و رێژه‌یه‌ش زیادى کردووه ئه‌وه‌ش به‌هۆى به‌فربارین له چه‌ندین ناوچه له مانگى 12دا که گه‌شتیارێکى زۆرى راکێشاوه.

